Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ده‌په‌ له‌سه‌ر دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی هاته‌ ده‌نگ


په‌یام ـ 


بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌، فیلیز كه‌ره‌سته‌جیئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتاریی له‌ عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئرماك رایگه‌یاند:"سه‌لما ئرماك و عوسمان بایده‌میر تۆمارێكیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و تۆماره‌ تۆماری دادگا نییه‌، به‌ڵكو تۆمارێكه‌ كه‌ له‌ دڵی گه‌لانی توركیادا نه‌خشێنراوه‌.

كه‌ره‌سته‌جیئۆغڵو هه‌ڵوێستی پارته‌كه‌ی له‌دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو ئه‌ندام په‌ڕله‌مانه‌ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ نیشاندا و ڕایگه‌یاند: "ئێوه‌ به‌ گه‌ل ده‌ڵێن، دان به‌ ئیراده‌ی ئێوه‌دا نانێین، ئه‌ی یاساناسان ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا چوونه‌ نێو مێژووی ئه‌م قۆناغه‌وه‌. ئه‌وه‌شی وتووه‌ سه‌لما ئرماك و عوسمان بایده‌میر تۆمارێكیان هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و تۆماره‌ تۆماری دادگا نییه‌، به‌ڵكو تۆمارێكه‌ كه‌ له‌ دڵی گه‌لانی توركیادا نه‌خشێنراوه‌. به‌ شڵه‌ژاوییه‌وه‌ بڕیاری چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنتان دا، ته‌نانه‌ت له‌ چوون به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنیشدا هه‌وڵی لێسه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتاریی له‌ په‌رله‌مانتاره‌كانمان ده‌ده‌ن".  

هاوكات له‌دوای گوته‌كانی بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌یان، فراكسیۆنی هه‌ده‌په‌ هۆڵی په‌رله‌مانیان جێهێشت. 

لای خۆیه‌وه‌ بریكاری سه‌رۆكی فراكسیۆنی جه‌هه‌په‌، ئه‌نگین ئاڵتای ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه‌ ئه‌وان سه‌ندنه‌وه‌ی مافی په‌رله‌مانتاریی له‌ په‌رله‌مانتاران به‌ كارێكی راست نازانن. 

246 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2018

بابەتی زیاتر