Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ لیستی 104 به‌ڕێوه‌ده‌چێت


په‌یام ـ 

هاوشێوه‌ی‌ ناوچه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ری‌، هه‌واداران و لایه‌نگرانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ سنووری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 7ی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی‌ سه‌ر به‌ مه‌ڵبه‌ند، هه‌ڵمه‌تی‌ بانگه‌شه‌ی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی به‌ گه‌رموگوڕییه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ن.

له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا شه‌قام و شوێنه‌ گشتییه‌كانی‌ قه‌زاكه‌ به‌ وێنه‌ و پۆسته‌ره‌كانی‌ لیست و كاندیده‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پڕته‌قاڵیپۆش كراون.

دۆست و لایه‌نگرانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش له‌ سنووره‌كه‌ به‌ڵێنی‌ سه‌رخستنی‌ لیسته‌كه‌یان ده‌ده‌ن و، ڕایده‌گه‌یه‌نن "له‌ پێناو بنه‌بڕكردنی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و به‌رپاكردنی‌ دیدگه‌ری‌ به‌رده‌وام ده‌بن له‌ بانگه‌شه‌ كردن بۆ لیستی‌ 104".

سنووری‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ 7ی‌ چه‌مچه‌ماڵی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، له‌ 7 ئه‌نجوومه‌ن پێكدێت. له‌ سه‌رجه‌م ئۆرگان و ئه‌نجوومه‌نه‌كانی‌ سنووره‌كه‌شدا بانگه‌شه‌ی‌ لیستی‌ 104ی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و، بڕیاڕه‌ له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا بۆ سه‌رخستنی‌ لیسته‌كه‌ چالاكی‌ جۆراوجۆر به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

521 جار خوێندراوەتەوە
19/04/2018

بابەتی زیاتر