Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی دەڤەری برادۆستیان كرد


په‌یام ـ 

بۆجارێكی تر شەوی رابردوو فرۆكە جەنگیەكانی توركیا بۆردومانی دەڤەری برادۆستیان لە ناحیەی سیدەكان كرد و  ئه‌وه‌ش ترس و دڵە راوكێی لای هاوڵاتیانی برادۆست دروست كردوە. 

پەیامنێری پەیام لە قەزای سۆران گواستیەوە شەوی رابردوو فرۆكە جەنگیەكانی توركیا تا درەنگانێكی شەو  بۆردومانی دەڤەری برادۆستاین كردوو دەوروبەری هەریەكە لە گوندەكانی لێلكان و چیادیل بۆردومان كران. 

بۆردومانی بەردەوامی توركیا ترس و دڵە راوكێی لای هاوڵاتیانی برادۆست دروست كردوەو هاوڵاتیانی ئەو ناوچە ژیان لەگەڵ دەنگی تۆپباران و بۆردومان بەسەر دەبەن و ئەمەش وایكردووە هاوڵاتیان لە دۆخێكی نالەباری دەرونی ژیان بگوزەرێنن. 

ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیانی برادۆست لەو ناوچانە سەخت بووە چونكە بەشێكی زۆریان بە كشتوكاڵ و ئاژەڵداریەوە سەرقاڵن بەهۆی هاتنی سوپای توركیاش بۆ ناوچەكانیان كارو كەسابەتیان پەكی كەوتووە. 

254 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2018

بابەتی زیاتر