Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا به‌شێك له‌ پاره‌ی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ دووی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێمی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌ولێر كرد


په‌یام ـ 

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندیی عێراق، به‌ شه‌فه‌ق نیوزی ڕاگه‌یاندووه‌:"به‌یانیی دوێنێ یه‌كه‌م بڕه‌ پاره‌ی مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌ی‌ لقی‌ هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی كراوه‌، ئه‌وه‌ش له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی‌ كه‌ حكوومه‌تی عێراق ڕاده‌ستی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێمی‌ ده‌كات".

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ به‌ شه‌فه‌ق نیوزی‌ وتووه‌ "هێشتا هیچ فه‌رمانێكیان بۆ ڕاده‌ستكردنی‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم پێنه‌گه‌یشتووه‌".

هه‌رچه‌نده‌ بڕی‌ پاره‌كه‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ "به‌منزیكانه‌ به‌شی‌ دووه‌می‌ مووچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ ناوه‌نده‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم ده‌كرێت. دواتر كۆی‌ 317 ملیار دیناره‌كه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری‌ بانكیی‌ وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هه‌رێم".

ناردنی‌ پاره‌ی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ شوباتی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم، دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر ناردنی‌ مووچه‌ی‌ مانگی‌ یه‌كدا دێت.

سه‌ره‌ڕای‌ ناردنی‌ مانگانه‌ی‌ زیاتر له‌ 317 ملیار دینار له‌ به‌غداوه‌ و 24 ملیۆن دۆلاریش له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ و، پاره‌ی‌ نه‌وت و داهاتی‌ ناوخۆیی‌، حكومه‌تی‌ هه‌رێم ئاماده‌ نییه‌ سیسته‌می‌ سه‌پێندراوی‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم هه‌ڵبگرێت.

2798 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2018

بابەتی زیاتر