Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ڕوسیا هۆشداریی‌ ده‌دات له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ دابه‌شكردنی‌ خاكی‌ سوریا


په‌یام ـ 

ڕوسیا هۆشداریی‌ ده‌دات له‌ هه‌وڵه‌كانی‌ دابه‌شكردنی‌ خاكی‌ سوریاو به‌وێرانكردنی‌ ئه‌و وڵاته‌ ناوی‌ ده‌بات.

سێرگی‌ لاڤرۆڤ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕِوسیا ڕایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی‌ به‌وردی‌ چاودێری‌ ئه‌و هه‌وڵانه‌ ده‌كات كه‌ ده‌یانه‌وێت سوریا دابه‌ش بكه‌ن، وتیشی‌ مۆسكۆ سازش له‌سه‌ر پرسی‌ سوریا ناكات.

لاڤرۆڤ له‌كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ كارن كنایسڵ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ نه‌مسا له‌مۆسكۆ ڕایگه‌یاند، نه‌مسا ده‌توانێت وه‌ك ناوبژیوان ڕۆڵی به‌رچاو بگێڕێت له‌كێشه‌ی‌ سوریادا، به‌ڵام ڕوسیا پێویستی‌ به‌ناوبژیوان نیه‌ له‌گه‌ڵ وڵاتان ڕۆژئاوا.

وته‌كانی‌ لاڤرۆڤ له‌كاتێكدایه‌ كه‌پێشتر ماریا زاخارۆڤ وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردبوو كه‌مۆسكۆ زانیاری‌ لایه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ ئۆپۆزسیۆنی‌ سوریا به‌نیازه‌ ناوچه‌یه‌كی‌ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری‌ له‌باشوری‌ ئه‌و وڵاته‌ دابمه‌زرێنێت كه‌ پایته‌خته‌ی‌ ده‌رعا بێت، ئه‌مه‌ش به‌پشتیوانی‌ ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا.

دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ریش سێرگی‌ لاڤرۆڤ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ڕوسیا هۆشداریی‌ دابووه‌ ئه‌مریكا له‌وه‌ی‌ یاری‌ به‌ئاگر نه‌كات و بیر له‌دابه‌شكردنی‌ سوریا نه‌كاته‌وه‌.

602 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2018

بابەتی زیاتر