Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناتانیاهو: ئامادەین بۆ بەرپەرچدانەوەی هەڕەشەکانی ئێران


په‌یام ـ 

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو رایگەیاند کە دەزگا ئەمنییەکانی وڵاتەکەی ئامادەیە بەرپەرچی هەڕەشەکانی ئێران بداتەوە.

بەپێی بەیاننامەیەکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، لەمیانی بەشداریکردنی لە رێورەسمی تێپەڕبوونی ٧٠ ساڵ بەسەر راگەیاندنی سه‌ربه‌خۆیی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٤٨، وتەیەکی پێشکەش کرد.

ناتانیاهو وتی: "گوێبیستی هەڕەشە دەبین لە لایەن ئێرانەوە، سەربازانی سوپا و ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان ئامادەن بۆ گشت سیناریۆکان، بەرپەرچی هەموو ئەوانە دەدینەوە کە بیانەوێت هەڵبکوتنەسەرمان".

لە ١٦ی ئەم مانگە ئیسرائیل رایگەیاند کە هێرشی ئاسمانی کردووەتە سەر بنکەیەکی ئێران لە سووریا و لە ئاکامدا حەوت سەربازی ئێرانی کوژراون.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو بەڵێنی دا کە ئەگەر ئێران هێرش بکاتە سەر وڵاتەکەی وەڵامیان دەداتەوە.

526 جار خوێندراوەتەوە
20/04/2018

بابەتی زیاتر