Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فه‌ڵه‌ستین له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیلدا په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌بات

حكوومه‌تی فه‌ڵه‌ستین له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیلدا په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌بات

حكوومه‌تی فه‌له‌ستین رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی پاراستنی هاووڵاتیانی فه‌ڵه‌ستینی له‌به‌رانبه‌ر هێرشه‌كانی ئیسرائیلدا، په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سەر بە نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ده‌بات. 

به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمیی فه‌ڵه‌ستین WAFA، وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی فه‌ڵه‌ستین، نه‌بیل ئه‌بو ره‌دینه‌ له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیدا ئاماژه‌ی به‌ هێرشه‌كانی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆداو و کەناری رۆژئاوای داگیركراو كرد و وتی، "پێویسته‌ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هێرشه‌كانی سه‌ر گه‌له‌كه‌مان رابگرن. هه‌ڵوێستی ئیسرائیل ته‌نها دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستین نییه‌، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر یاساکانی نێوده‌وڵه‌تیش".

ئه‌بو ره‌دینه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دووباره‌كردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر کەرتی غه‌ززه‌ و كه‌ناری رۆژئاوا، له‌به‌رانبه‌ر سیاسه‌ته‌ داگیركارییه‌كانی دژی گه‌لی فه‌ڵه‌ستیندا، داوای پاراستنی گه‌له‌كه‌یان ده‌كه‌ن و وتی،"به‌مه‌به‌ستی پاراستنی گه‌له‌كه‌مان كه‌ ڕووبه‌ڕووی هێرشی بێ به‌زه‌ییانه‌ی ئیسرائیل بوونه‌ته‌وه‌، په‌نا بۆ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ده‌به‌ین".

هاوكات سه‌ربازانی ئیسرائیلی به‌رده‌وامن له‌ هێرشی سەر خۆپیشاندەرەکانی فه‌ڵه‌ستینی.

دوێنێ له‌ خۆپیشاندانه‌كانی غه‌ززه‌دا، له‌ئه‌نجامی هێرشی سه‌ربازانی ئیسرائیلدا چوار فه‌ڵه‌ستینی گیانیان له‌ده‌ستدا و زیاتر له‌ 500ی دیكه‌ش برینداربوون.

به‌وپێیه‌ له‌ 30ی ئازاره‌وه‌ كه‌ خۆپیشاندانه‌كان سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه‌، تا ئێستا 39 فه‌ڵه‌ستینی له‌ئه‌نجامی هێرشی سه‌ربازانی سوپای ئیسرائیلدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و نزیكه‌ی چوار هه‌زاریش برینداربوون.

226 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2018

بابەتی زیاتر