Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: دەزگا ئەمنییەكانی پارتی پێشێلكارییان بەرامبەر كەناڵی پەیام كردووە

وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی خۆی بلاَوكرده‌وه‌ و تێیدا باس له‌ رێگریه‌كانی‌ به‌رده‌م كه‌ناڵی په‌یام ده‌كات له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ سه‌ر به‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان و دوو حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كه‌ی هه‌رێمیش به‌ چه‌ندین كاری نایاسایی تۆمه‌تبار ده‌كات.
له‌ راپۆرتی‌ سالاَنه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا هاتووه‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ دوو هێزی‌ چه‌كداریان بۆ پاراستنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی‌ خۆیان دامه‌زراندوه‌ به‌ناوی هێزه‌كانی‌ حه‌فتاو  هه‌شتا.
وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌ راپۆرته‌كه‌یدا رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌زگاكانی‌ زانیاری‌و پاراستن كه‌ دوو ده‌زگای هه‌واڵگری سه‌ر به‌ یه‌كێتی‌ نیشتیمانی‌ كوردستان و پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستانن ده‌ستیان به‌سه‌ر جومگه‌ سه‌ره‌كیه‌كانی‌ حكومه‌تی هه‌رێمدا گرتوه‌ و له‌كاتی‌ ئۆپراسیۆنی‌ كۆنترۆڵكردنی‌ نه‌ینه‌وادا هێزه‌كانی پارتی‌ ڕێگریان له‌ كه‌ناڵی په‌یام كردوه‌ ڕووماڵی ڕووداوه‌كان و گواستنه‌وه‌ی‌ هه‌واڵ و زانیاریه‌كانی به‌ره‌كانی‌ شه‌ڕ بكات.
هاوكات له‌ راپۆرتی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكادا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌شكراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی پتگشیری له‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم نه‌كردوه‌ هه‌میشه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانی‌ دروستكراوه‌.
وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌ به‌شێكی‌ دیكه‌ی‌ راپۆرته‌كه‌یدا ده‌ڵێت حزبه‌ ده‌سه‌لاَتداره‌كان دادگاكانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كارهێناوه‌ بۆ سه‌ركوتكردن و ده‌ستگیركردنی‌ میدیاكار و رۆژنامه‌نوسه‌ سه‌ربه‌خۆ و نه‌یاره‌كانیان.

976 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2018

بابەتی زیاتر