Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمیسیۆن سزای‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ ده‌دات كه‌ پێشێلكارییان ئه‌نجام داوه‌

كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق سزای‌ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ ده‌دات كه‌ له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا پێشێلكارییان ئه‌نجام داوه‌.

كه‌ریم ته‌میمی‌ وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند" كۆمیسیۆن بڕیارێكی‌ سه‌باره‌ت به‌سزادانی‌ زیاتر له‌ 100 كاندید ده‌ركردووه‌، كه‌ سه‌ر به‌ 25 پارت و هاوپه‌یمانی‌ سیاسین.
ته‌میمی‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكردۆته‌وه‌ ئه‌و كاندیدانه‌ سیستمی‌ ژماره‌ 11ـی‌ ساڵی‌ 2018ـی‌ تایبه‌ت به‌بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان پێشێلكردووه‌و به‌بڕێك پاره‌ سزادراون، وتیشی‌ سه‌رجه‌میان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری‌ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پێشێلكاریانه‌دا" مافی‌ به‌شداریكردنی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانیان لێده‌سه‌نرێته‌وه‌.
وته‌بێژه‌كه‌ی‌ كۆمیسیۆن داواشی‌ له‌سه‌رجه‌م پارت و كاندیدو هاپه‌یمانیه‌ سیاسیه‌كان كرد، هه‌ماهه‌نگی‌ كۆمیسیۆن بكه‌ن له‌پێناو به‌ڕێوه‌چوونی‌ پڕۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ته‌ندروست و دوور له‌پێشێلكاریی‌.
كۆمیسیۆنی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ماوه‌ی‌ ڕابردوودا سیستمی‌ ژماره‌ 11ـی‌ ساڵی‌ 2018ـی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ ده‌ركرد" سه‌باره‌ت به‌ سزادانی‌ ئه‌و كه‌س و لایه‌نه‌ سیاسییانه‌ی‌ له‌كاتی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا پێشێلی‌ یاساكانی‌ كۆمیسیۆن ده‌كه‌ن.


169 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2018

بابەتی زیاتر