Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سۆران.. ده‌یان مامۆستای ئاینی بایكۆتی كۆنفرانسی یه‌كێتی زانایان ده‌كه‌ن

په‌یام ـ

ژماره‌یه‌ك زاناو مامۆستای ئاینی له‌ ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی بایكۆتی كۆنفرانسی ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئیسلامی كوردستانیان كرد و داوا ده‌كه‌ن ده‌ستی‌ حزب له‌ یه‌كێتی‌ زانایان دوربخرێته‌وه‌.
له‌ قه‌زای سۆران كۆنفرانسی ناوچه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان دوور له‌ چاوی كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندن بۆ كۆنگره‌ی شه‌شه‌م به‌ڕێوه‌چوو به‌شێك له‌ مامۆستایانی و زانایانی چۆمانیش كه‌ ژماره‌یان 29 مامۆستابوو بایكۆتی كۆنفرانسه‌كه‌یان كرد.

ئه‌و مامۆستایانه‌ هۆكاری به‌شدارینه‌كردنیان بۆ ده‌ستێوه‌ردانی‌ حزب له‌ هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی‌ زانایان گه‌رانده‌وه‌ و ده‌ڵێن "خه‌ڵكێكی زۆر به‌شداری كۆنفرانس و هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ یه‌كێتیه‌كان كردووه‌ له‌ كاتێكدا پیشه‌یان مامۆستای ئاینی نه‌بووه‌ و كراوه‌ته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی زانایان". 

مامۆستایانی‌ ئاینی‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن زیاتر له‌ 17 ئیمام و خه‌تیب له‌ قه‌زای چۆمان ناویان له‌ لیستی كۆنفرانس ده‌رهێنراوه‌ و خه‌ڵكانێكی تر خراوه‌ته‌ شوێن كه‌وا كادیر و ئه‌ندامی حزبه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَتن‌و بۆ رۆژێكیش كارمه‌ندی وه‌زاره‌تی‌ ئه‌وقاف نه‌بوون.

هاوكات مامۆستایانی ئاینی داوای گه‌رانه‌وه‌ی شكۆ بۆ یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن ده‌ستی حزب له‌ یه‌كێتی زانایان ده‌ربهێنرێت و چیتر شكۆی مامۆستایان نه‌شكێنرێت.
هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن سه‌رپه‌رشتیارانی كۆنفرانسه‌كه‌شه‌وه‌ رێگری له‌ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن كرا له‌ كۆنفرانسی ناوچه‌ی لقی سۆرانی  یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری بكه‌ن.

1360 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2018

بابەتی زیاتر