Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بوفۆن لە خولی ئەرجەنتینیەوە گرینگی پێدەدرێت

په‌یام 

گۆلێرمۆ بارۆسی راهێنەری یانەی بۆکاجۆنیۆزی ئەرجەنتیننی گرینگیدانی کارگێری یانەکەی بە جیانلوجی بوفۆنی گۆڵچی یانەی یۆڤانتۆس ئاشکرا کرد.

راهێنەرەکەی یانەی بۆکاجۆنیۆی لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکان وتی: قسەم لەگەڵ سەرۆکی یانەکەم کردووە و ئاگادارمکردۆتەوە لە هاوینی ئەمساڵدا هەوڵی گواستنەوەی بوفۆن بدەن. گۆلێرمۆ ئەوە‌شی ناشاردەوە کە پەیوندی راستەوخۆیان لەگەڵ بوفۆندا ئەنجام داوە و چاوەڕوانی دواین بڕیاری گۆڵچیە ئیتاڵیە دەکەن.

سەرچاوەکانی ئیتاڵیاش ئەوەیان ئاشکراکرد یانەی بۆکاجۆنیۆز دەیەوێت لە ڕێگەی کارلۆس تیڤێزەوە هەوڵی قایل کردنی بوفۆن بدات، چونکە تیڤێز ماوەی دوو ساڵ لە ریزەکانی خانمە پیرەکە یاری کردووە و هاوڕێیەتیەکی باشی لەگەڵ بوفۆندا هەیە.

جێی ئاماژەی هاوینی ئەمساڵ گرێبەستی جیانلوجی بوفۆن لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس کۆتایی دێت و تا ئێستاش هیچ هەنگاوێک بە ئاراستەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی نەنراوە.

515 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2018

بابەتی زیاتر