Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی‌.. بڕیاره‌ ئاوی‌ تانجه‌ڕۆ پاك بكرێته‌وه‌

په‌یام ـ

شاره‌زایانی‌ ته‌ندروستی‌ ماوه‌ی‌ دوو ساڵه‌ هۆشداری‌ ئه‌وه‌یان داوه‌ ئه‌گه‌ر ئاوی‌ تانجه‌ڕۆ پاك نه‌كرێته‌وه‌و تێكه‌ڵ به‌ئاوی‌ ده‌ریاچه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخان بێت، ئه‌وا تا 50 ساڵی‌ تر پاكناكرێته‌وه‌.
له‌ساڵی‌ 2015 كۆمپانیایه‌كی‌ به‌ریتانی‌ ئاماده‌یی خۆی‌ ده‌ربڕی‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ تانجه‌ڕۆ به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانه‌وه‌ پڕۆژه‌كه‌ وه‌ستێندرا.

ئێستا جارێكی‌ دیكه‌ لیژنه‌یه‌ك له‌سه‌رچاوه‌ ئاویه‌كانی‌ عێراق به‌نیازن بێنه‌ سلێمانی‌ و كار بكه‌ن بۆ پاككردنه‌وه‌ی‌ ئاوی‌ تانجه‌ڕۆ، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ دیار نیه‌ پڕۆژه‌كه‌ كاری‌ جدی‌ له‌سه‌ر ده‌كرێت یان نا.
پێشوه‌خته‌ش پارێزگاری‌ سلێمانی‌ و به‌شێك له‌به‌ڕێوه‌به‌ری‌ فه‌رمانگه‌كانی‌ سلێمانی‌ بۆردێكیان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی‌ كاره‌كان پێكهێنا.

ئاوی‌ تانجه‌ڕۆ، له‌ئاوی‌ ئاوه‌ڕۆی‌ گه‌ڕه‌كه‌كانی‌ سلێمانی‌ پێكهاتووه‌و ماوه‌ی‌ چه‌ندین ساڵه‌ هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ بووه‌و پاشه‌ڕۆو خۆڵ و خاشاك و قیری‌ كارگه‌كانی‌ تێده‌چێت، بۆگه‌نیه‌كه‌شی‌ به‌سه‌ر ماڵه‌كانی‌ ده‌وروبه‌ریدا ده‌ڕوات، جگه‌ له‌وه‌ش كۆتاییه‌كه‌ی‌ له‌گه‌ڵ به‌نداوی‌ ده‌ربه‌ندیخان یه‌كده‌گرێته‌وه‌.


576 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2018

بابەتی زیاتر