Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

"خۆپیشاندانه‌كانی‌ هه‌ولێر ده‌سه‌ڵاتی‌ ناچاركرد مل بۆ به‌شێك له‌ داواكارییه‌كان بدات"


په‌یام ـ

مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ ئاهه‌نگی پشتگیری و ناساندنی‌ كانیده‌كانی‌ لیستی‌ 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ شاری هه‌ولێر وتارێكی‌ پێشكه‌ش كرد و له‌ ناو ئاپۆره‌ و دروشمی (پیاوی مه‌رد، پیاوی مه‌رد) تیشكی‌ خسته‌سه‌ر چه‌ندین ته‌وه‌ره‌ی گرنگ و رایگه‌یاند گۆڕانكاری پێویسته‌ له‌ پایته‌خته‌وه‌ بكرێت.

وتیشی "خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌م دواییه‌ی‌ شاری هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری ده‌سه‌لاَتی‌ ناچار كرد مل بۆ به‌شێك له‌ داواكارییه‌كانیان بدات، بۆیه‌ پێویسته‌ له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشدا خه‌ڵكی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری و سنوری بادینان به‌ هه‌مان رۆحیه‌ت و بوێرییه‌وه‌ به‌شداری بكه‌ن و نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی‌ خۆیان هه‌ڵبژێرن".


978 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2018

بابەتی زیاتر