Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

زانا ڕۆستایی: هه‌ولێرییه‌كان دژ به‌سته‌مكاران له‌ 12ی5 دا خۆیان ده‌سه‌لمێنن

په‌یام ـ

كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان له‌ شاری هه‌ولێر و به‌ ئاماده‌بوونی‌ مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی و به‌رپرسان و ئه‌ندام و دۆستانی‌ كۆمه‌ڵ ئاهه‌نگێكی‌ جه‌ماوه‌ری بۆ پاڵپشتی‌  و ناساندنی‌ كاندیده‌كانی‌ لیستی 104 كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ سنوری پارێزگای سازكردو زانا رۆستایی كاندیدی ژماره‌ 1 ی لیستی 104 یش ده‌ڵێت "هه‌ولێرییه‌كان دژ به‌ گه‌نده‌ڵ‌و سته‌مكاران له‌ ڕۆژی 12ی5 دا ده‌یقه‌ومێنن". 

ئاماده‌بووانی‌ ئاهه‌نگه‌كه‌ی شاری هه‌ولێر به‌گه‌رم و گوڕییه‌وه‌ به‌شداریان كرد و خۆشحاڵی خۆیان ده‌ربری به‌وه‌ی‌ ئه‌ندام و لایه‌نگری حزبێكی‌ سیاسی ئیسلامین كه‌ له‌ماوه‌ی‌ رابردوودا توانیویه‌تی‌ به‌ گژ سته‌م و گه‌نده‌ڵی و خراپیه‌كاریه‌كانی‌ ده‌سه‌لاَتدا بچێته‌وه‌.
هاوكات كانیدانی‌ لیستی‌ 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ پارێزگای هه‌ولێر وتاریان پێشكه‌شكرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ به‌و په‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ كار بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ گشتی‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی‌ هاولاَتیانی‌ كوردستان ده‌كه‌ن و رێگه‌ ناده‌ن ئه‌و ده‌نگانه‌ به‌ فیرۆ بچێت كه‌ خراونه‌ته‌ گه‌ردنی‌ به‌رپرس و نوێنه‌ره‌كانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان.

هاوكات له‌ میانه‌ی‌ وتارێكیدا زانا رۆستایی سه‌رۆكی لیستی‌ 104ی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌ پارێزگای هه‌ولێر وتی‌ "راستگۆیی و دڵسۆزی و متمانه‌ دروشم و كاری داهاتووی ئێمه‌ ده‌بێت و له‌ماوه‌ی‌ رابردووشدا به‌شێك له‌و مووچه‌یه‌ی‌ په‌رله‌مانتارانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی وه‌ریانگرتوه‌ بۆ كاری خێرخوازی و داموده‌زگاكانی‌ كۆمه‌ڵی ئیسلامی خه‌رجكراوه‌.
دواتر  به‌ ئاماده‌بوونی‌ سه‌دان لایه‌نگر و ده‌نگده‌ری كۆمه‌ڵ كه‌ به‌ ئاڵای پرته‌قاڵی هۆڵی بۆنه‌كانیان پڕكردبوو له‌ ده‌نگ و هاواركردن بۆ لیسته‌كه‌یان ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیش وتارێكی پێشكه‌ش كرد.

873 جار خوێندراوەتەوە
21/04/2018

بابەتی زیاتر