Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كەش‌و هەوای ئەمرۆو سبەینێ

 


شه‌پۆلێكی‌ بارانبارین ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌گرێته‌وه‌ و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌ گوێره‌ی پێشبییه‌كانی‌ كه‌شناسی ئه‌و شه‌پۆلی باران بارینه‌ی روو له‌ هه‌رێمی كوردستان و عیراق ده‌كات، له‌ شه‌وی شه‌ممه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كه‌ی ده‌ستپێده‌كات و چه‌ند رۆژێك ده‌خایه‌نێت.
ده‌سته‌ی كه‌شناسیی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكردۆته‌وه‌، له‌ شه‌وی شه‌ممه‌وه‌ كاریگه‌ری شه‌پۆلی باران بارینه‌كه‌ ده‌رده‌كه‌وێت و له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ ڕێژه‌ی جیاواز باران ده‌بارێت.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌، باران تا رۆژی دووشه‌ممه‌ له‌ ناوچه‌كانی ناوه‌ڕاست و هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌وره‌بروسكه‌شی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت، هه‌روه‌ك له‌ شه‌وانیشدا پله‌ی گه‌رما داده‌به‌زێت.
هاوكات به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان، ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ژێر كاریگه‌ری نزمه‌پاڵه‌په‌ستۆی ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست و ئاسمانی پارێزگاكان له‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا هه‌ور ده‌بێت، باران بارینیش له‌ كات و شوێنی جیاجیادا ده‌بێت. 
لا يتوفر نص بديل تلقائي.
لا يتوفر نص بديل تلقائي.

733 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2018

بابەتی زیاتر