Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مڕۆ 120 ساڵ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی‌ كوردی تێده‌په‌ڕێت

ئه‌مڕۆ 120 ساڵ به‌سه‌ر بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی‌ كوردی تێده‌په‌ڕێت و، ئه‌م ڕۆژه‌ به‌ ڕۆژی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردی‌ ده‌ستنیشان كراوه‌.

له‌ 22ی‌ نیسانی‌ ساڵی 1898 و له‌ شاری قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر، یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی كوردی به‌ ناوی ڕۆژنامه‌ی (كوردستان) ده‌ركرا.
ڕۆژنامه‌كه‌ له‌لایه‌ن میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخانه‌وه‌ ده‌ركرا و، له‌ ژماره‌ چواره‌وه‌ زمانی‌ توركیش بۆ ڕۆژنامه‌ زیاد كرا. له‌ژێر فشاری‌ نه‌یارانی‌ كوردا هه‌ر چه‌ند ژماره‌یه‌كی‌ له‌ وڵاتێك ده‌رچووه‌.
ڕۆژنامه‌ی كوردستان به‌ زاراوه‌ی كرمانجی سه‌روو به‌ تایبه‌ت شێوه‌زاری ناوچه‌كانی جه‌زیره‌ و بۆتان ده‌رچووه‌، كه‌ دوو هه‌فته‌ جارێك، یان دره‌نگتر بڵاوده‌كرایه‌وه‌. تا ژماره‌ 5ی‌ میقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان سه‌رنووسه‌ری‌ بووه‌ و، له‌ دوای‌ ئه‌و ژماره‌یه‌وه‌ عه‌بدولڕه‌حمان به‌درخانی‌ برای‌.
ڕۆژنامه‌ی كوردستان 31 ژماره‌ی لێده‌رچووه‌، كه‌ ژماره‌ 1 تا 5ی‌ له‌ شاری قاهیره‌ و، له‌ ژماره‌ 6 تا 19 له‌ ژنێف و، 20 تا 23ی‌ دیسانه‌وه‌ له‌ قاهیره‌ ده‌رچووه‌. هه‌روه‌ها ژماره‌ 24 له‌ له‌نده‌ن و، ژماره‌كانی 25 تا 29 له‌ ڤۆڵكستۆن و، ژماره‌ 30 و 31 له‌ ژنێف ده‌رچوون.
دوا ژماره‌ی ڕۆژنامه‌كه‌ له‌ 14ی‌ نیسانی‌ 1902 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. سه‌رجه‌م ژماره‌كانی‌ دووباره‌ چاپكراونه‌ته‌وه‌ و پارێزراون، جگه‌ له‌ ژماره‌ 19 كه‌ تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.
ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستان ڕۆڵی گرنگی بینیوه‌ له‌ داكۆكیكردن بووژاندنه‌وه‌ و گه‌شه‌كردنی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی‌  و خه‌باتكردن بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كورد.

335 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2018

بابەتی زیاتر