Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی باره‌گاكان له‌ رانیه‌: مووچه‌كانمان چاكنه‌كرێت هه‌ڵوێستی‌ توندمان ده‌بێت


په‌یام ـ

له‌به‌رامبه‌ر چاكنه‌كردنی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌كانیان و پێنه‌دانی مووچه‌كانیان به‌سیستمه‌ نوێیه‌كه‌ی حكومه‌ت، پۆلیسی باره‌گا حیزبییه‌كانی سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین خۆپیشاندانێكیان  به‌ڕێوه‌برد و داواده‌كه‌ن  موچه‌كه‌ی  ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی تری سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ بێت.

به‌شداربووانی خوپیشاندانه‌كه‌ش ڕایانگه‌یاند: ئه‌گه‌ر چاو به‌پاشه‌كه‌وتی مووچه‌كانیاندا نه‌خشێندرێته‌وه‌ ڕێگه‌ی توندتر ده‌گرنه‌به‌ر و مافه‌ خوراوه‌كانیان به‌ڕێگای تر وه‌رده‌گرنه‌وه‌.

ماوه‌ی سێ ساڵه‌ پۆلیسی باره‌گا حیزبییه‌كان جیاواز له‌یه‌كه‌كانی تری سه‌ر به‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ له‌سه‌دا شه‌ست و پێنجی مووچه‌كانیان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت و دوای گۆڕانكارییه‌ نوێیه‌كه‌ی حكومه‌تیش، سیستمه‌ نوێكه‌ی پاشه‌كه‌وت ئه‌وانی نه‌گرتۆته‌وه‌.

            

1356 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2018

بابەتی زیاتر