Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جولیۆ سیزار ماڵئاوای لە یاریگاکان کرد

په‌یام.

جولیۆ سیزاری بەرازیلی و گۆڵچی مێژووی یانەکانی فلامینگۆ و ئینتەرمیلان بە یەکجاری بڕیاری ماڵئاوای لە دنیای تۆپی پێ راگەیاند.

سیزاری تەمەن 38 ساڵ لە یاریگای ماراکان و لەگەڵ هاوڕێ و هاوسەرەکەیدا وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن لەبەردەم هاندەراندا راگەیاند، سیزاری بەرازیلی لە تەمەنی 20 ساڵدا بۆ تیمی یەکەمی یانەی فلامینگۆی وڵاتەکەی سەرخراوە، لە ساڵی 2005یشدا سیزار روودەکاتە یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانی نازناوی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەدەستبهێنێت.

جێی ئاماژەیە لە ژیانی وەرزشیدا جولیۆ سیزار یاری بۆ یانەکانی کیڤۆ ڤیرۆنا و بەنفیکا و پارک ریزنجەرز و تۆرێنتۆی ئەمریکی کردووە، لەگەڵ تەواویی یانەکاندا بەشداری 444 یاری کردووە.

سیزار لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیلیشدا بەشداری 87 یاری کردووە و لە هەرسێ مۆندیالی 2006 و 2010 و 2014 بەشداری بووە..

سیزاری گۆڵچی لەگەڵ سلیساو نازناوی کۆپائەمریکای 2009 و 2013ی بەدەستهێناوە

866 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2018

بابەتی زیاتر