Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سلێمانی.. تائێستا 450 هه‌زار هاوڵاتی‌ كارتی ده‌نگدانیان وه‌رگرتووه‌ته‌وه‌

په‌یام ـ

به‌رپرسی‌ ئۆفیسی‌ سلێمانی‌ كۆمسیۆنی‌ سه‌ربه‌خۆی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی‌ عێراق ده‌ڵێت "تائێستا 750 هه‌زار هاوڵاتی‌ تۆماری‌ بایۆمه‌تری‌ كردووه‌ كه‌ڕێژه‌كه‌ ده‌كاته‌ له‌سه‌دا شه‌ست و دوو و پۆینت هه‌شت هه‌روه‌ها 450 هه‌زار هاولاَتی‌ تۆماری‌ بایۆمه‌تریان وه‌رگرتۆته‌وه‌. 

به‌رپرسه‌كه‌ی‌ كۆمسیۆن ده‌شڵێت " ئه‌وانه‌ی‌ له‌دوای‌ 11ی‌ 9 تۆماری‌ بایۆمه‌تریان كردووه‌ دروستكردنی كارتی‌ ده‌نگدانیان ده‌كه‌وێته‌ دوای‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌و، ده‌توانن هه‌ر به‌كارته‌ كۆنه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ پێشوو ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وانه‌شی‌ پێش 11ی‌ 9 تۆماری‌ بایۆمه‌تریان كردووه‌ كارته‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌و داوا ده‌كرێت هاوڵاتیان سه‌ردانی‌ بنكه‌كان بكه‌ن بۆ وه‌رگردنه‌وه‌ی‌ كارتی‌ ده‌نگدان.

هه‌روه‌ها به‌پێی‌ وته‌كانی‌ كۆمسیۆن له‌ئێستادا 150 هه‌زار ده‌نگده‌ر ماون كه‌كارتی‌ ده‌نگدان وه‌ربگرنه‌وه‌، له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ پرۆسه‌ی‌ تۆماری‌ بایۆمه‌تری‌ له‌ئێستادا كۆتایی پێهاتووه‌ .  




            

332 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2018

بابەتی زیاتر