Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌فغانستان.. قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی پایته‌خت بۆ 57 كوژراو به‌رزبووه‌وه‌

په‌یام ـ

ئاماری قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌فغانستان بۆ 176 كوژرا‌و و بریندار به‌رزبووه‌وه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان به‌ ئاژانسی (ئه‌سۆشه‌یتدپرێس)ی ڕاگه‌یاند: ژماره‌ی‌ قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی كابوڵی پایته‌خت بۆ 57 كوژراو ‌و 119ی بریندار به‌رزبووه‌ته‌وه‌.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ خۆكوژێك له‌ ناوه‌ندێكی تۆماری ده‌نگده‌راندا له‌ كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان خۆی ته‌قانده‌وه‌، لایخۆیشیه‌وه‌ ڕێكخراوی داعش له‌ ڕێگه‌ی‌ ئاژانسی هه‌واڵی (ئه‌عماق)ـه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته‌ ئه‌ستۆ.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌فغانستان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ له‌نێو كوژراوه‌كاندا 21 ئافره‌ت‌و پێنج منداڵ هه‌ن.

ئه‌مه‌و ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ ناوچه‌ی‌ (ده‌شت برچی)ی كابوڵی پایته‌خت ڕوویداوه‌ كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌مینه‌ی‌ نه‌ته‌وه‌یی (هه‌زاره‌)ی شیعه‌نشینی تێدا نیشته‌جێیه‌ ‌و پێشتریش ڕووبه‌ڕووی هێرشی چه‌كدارانی داعش بووه‌ته‌وه‌.


397 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2018

بابەتی زیاتر