Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا شێرزاد: پشتگیری هیچ لیستێكم نه‌كردووه‌و ناشیكه‌م‌


په‌یام ـ

مامۆستا شێرزاد عه‌بدوه‌هاب بانگخوازو كه‌سایه‌تی ناسراوی هه‌رێمی كوردستان له‌ باره‌ی پشتگیریكردنی بۆ لیسته‌كان روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "پشتگیری هیچ لیستێكم نه‌كردووه‌و ناشیكه‌م‌"، جه‌ختیش له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌ ئه‌و له‌گه‌ڵ هه‌موو هەوڵێکدایه‌ کە ببێتە مایەی درووستبوونی برایەتی.

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:-

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان

روونکردنەوەیەک لەلایەن (مامۆستا شێرزاد عبدالوهاب)

لەم بارودۆخەی ئێستای کوردستان، بە پێویستی دەزانم ئەم چەند خاڵە بخەمەڕوو:

١- هەمووتان ئاگادارن و دەزانن کە بەندە لەسەرەتاوە تاکو ئێستاش بێلایەنی خۆم پاراستووە و هەروا دەمێنمەوە.
٢- بەندە وەکو ئەندامێکی لێژنەی هەماهەنگی هەوڵماندا کارێک بکەین، کە دڵی هەموو خەڵک خۆش بکەین. وە چەند هەنگاوێکی باشمان نا، بەڵام پێویستی بە کات و هەنگاوی زیاترە، وە من پشتگیری هەموو هەوڵێک دەکەم کە ببێتە مایەی درووستبوونی برایەتی.

٣- دەربارەی پشتگیریکردنی بەندە بۆ چ لیستێک؟ هەموو لایەک دڵنیا دەکەمەوە کە من پشتگیری هیچ لیستێکی دیاریکراوم نەکردووە و ناشیکەم. 
من هەموویان بە برا و دڵسۆزی خۆم دەزانم بەبێ جیاوازی.

وە خۆم بە موڵکی هەموو خەڵکی کوردستان دەزانم، بە هەموو چین توێژەکانەوە بەبێ جیاوازی.
٤- لە کۆتایش وەکو برایەکی دڵسۆزتان بە هەموو لایەک رادەگەیەنم، با هەموومان پێکەوە لە خەمی خەڵکی کوردستانی خۆمان دابین، وە خۆمان دوور بگرین لە تشهیر و قسە بەیەکتر گوتن و ناوزراندنی یەکتر بە هەر هۆیەک بێت، چونکە بە دڵنیایی بە زەرەری هەموومان تەواو دەبێت". 

لە سەرووی هەمووشیانەوە دەبێتە هۆی دووربوونەوەمان لە کارە سەرەکییەکەمان، کە ئەویش زیاتر خەزمەتی دین و ژینی خەڵکە، وە نەمانی تەوفیقی ئیلاهی و وە نەمانی بەرەکەت لە کارەکانماندا.

1502 جار خوێندراوەتەوە
22/04/2018

بابەتی زیاتر