Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

موحه‌مه‌د حه‌كیم: وه‌كو كۆمه‌ڵ هه‌ڵوێستمان روون بووه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی‌ مه‌زڵومدا بین


سلێمانی‌، هێمن عه‌لی‌ 

موحه‌مه‌د حه‌كیم كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌به‌رنامه‌ی تاوتوێ‌ ی كه‌ناڵی ئێن ئاڕتی كه‌ شه‌وی 22-4-2018 به‌ شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ په‌خشكرا له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێم و لێكه‌وته‌كانی ڕیفراندۆم و هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند" دووخاڵ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی دیكه‌ جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ دوای ململانێكی چوارساڵی ڕابردووی نێوان هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان دێت،ئێمه‌ و لایه‌نی دیكه‌ش خواستمان وابوو كه‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان پێشتربكرێت و ده‌بوو واش بوایه‌ ، تاكو خه‌ڵك به‌رهه‌می چوارساڵی ململانێی نێوان لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانیانی له‌نێو په‌رله‌مانی كوردستان ببینایه‌،كه‌ ئێستاش عێراق پێش كه‌وتووه‌ ده‌رخه‌ری ئه‌و ململانێ و هه‌ڵوێستانه‌ ده‌بێت".

كارگێڕی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌ڵێت" ئێمه‌ پێمان وایه‌ كورد گه‌ڕاوینه‌ته‌وه‌خاڵی سفر ده‌بێت له‌به‌غداد له‌خاڵی سفره‌وه‌ ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه‌ و به‌داخه‌وه‌ ئه‌و پێگه‌و قورساییه‌ی كه‌كورد هه‌ی بوو له‌ده‌ستدرا له‌به‌ر ڕیفراندۆم، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسیه‌تی به‌غداد زاڵتربوو پشتگیری نێوده‌وڵه‌تی هه‌بوو،ده‌ستی به‌سه‌ر ناوچه‌ جێناكۆكه‌كانداگرت هه‌ڵوێستی كورد لاوازه‌ من پێم وانیه‌ ئه‌وه‌ جێگای موناقه‌شه‌ بێت و هیچ هێزێك نكوڵی له‌وه‌بكات غه‌در ده‌كات له‌خۆیی له‌مێژووی خۆیی له‌هاوڵاتیانی كوردستان گه‌ر نكوڵی له‌وه‌بكات، ئه‌و دۆخه‌ ڕوشی بدایه‌ به‌و شێوه‌یه‌ ڕووی نه‌ده‌دا (70 تا 90)كه‌س شه‌هید نه‌ده‌بوون (50)هه‌زاركه‌س له‌ دووزخورماتوو ئاواره‌ نه‌ده‌بوو، ماڵه‌كانیان نه‌ده‌سوتێنرا،ئاواره‌ی كه‌ركوك مان هه‌یه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ من پێم وایه‌ ئه‌و قسه‌یه‌ قسه‌یه‌كی لاوازه‌ جێگای موناقه‌شه‌ نیه‌ كه‌ پێگه‌ی كورد لاوازه‌ نیوه‌ی خاكی كوردستان له‌ده‌ست دراوه‌،نیوه‌كه‌ی تریش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی لاوازداین له‌به‌رامبه‌ر به‌غداد،ئه‌و پێگه‌ی كورد هه‌ی بوو له‌ به‌غداد له‌ ناوه‌نده‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان و له‌وڵاتانی ده‌وروپشت ئێسته‌ نیه‌تی، بۆیه‌ هه‌موو كه‌سێك كه‌ خۆیی هه‌ڵوێستی لاوازبوو حه‌زده‌كات خه‌ڵكی تریش لاواز بێت بیخاته‌ پاڵخۆیی". ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵه‌بوو خۆیانی لێده‌دزنه‌وه‌ ئێستا ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ بكه‌نه‌ شه‌ریكی خۆیان،ئێمه‌ نه‌خێرمان بۆ ڕیفراندۆم كرد و بۆ ده‌وڵه‌تی كوردی وتمان به‌ڵێ‌


ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی دژی ڕیفراندۆم ڕاوه‌ستاین له‌ 24-9 ڕای خۆمان ده‌ربڕی  ئێمه‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی ده‌كرێت به‌ڵێمانكردووه‌ ئه‌گینا پرۆسه‌ی ڕیفراندۆم كه‌ چه‌ند قۆناغێكی به‌خۆوه‌ بینی یه‌كێك له‌قۆناغه‌كانی ڕێكه‌وتنی سێ‌ لایه‌ن بوو بۆ به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان به‌و شێوازه‌ لاوازه‌ی بینیمان كه‌ بووه‌ هۆی ئه‌وه‌ی سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان كه‌ هی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بوو ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌ و سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش نه‌چوو، هه‌موویان هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی ده‌زانن كه‌ ئێمه‌ دژی ڕیفراندۆم بووین،داوامانكردووه‌ هه‌لومه‌رجی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی و پشتیوانی ده‌ره‌كی بۆ مسۆگه‌ربكرێت و له‌ڕێگه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌ بێت، به‌یاسا ده‌ربچێت دوایش یاساكه‌یان كرد به‌بڕیار، ئێمه‌ ئه‌و سێ‌ چوارمانگه‌ نه‌چوینه‌ته‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕیفراندۆم  له‌هیچ پرۆسه‌یه‌كی ڕیفراندۆم به‌شدارنه‌بوین،لای عه‌بادی كه‌ سه‌ردانمانكرد من وتم" پێم خۆشه‌ یه‌ك ڕاستیت پێ بڵێم میلله‌تی كورد میلله‌تێكی مه‌زڵومه‌ ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ مافێكی خۆمانه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و براده‌رانه‌ له‌سه‌ر كاته‌كه‌ی و هه‌لومه‌رجه‌ نێوخۆیی نێوده‌وڵه‌تیه‌كه‌ جیاوازی مان هه‌بوو پێشمان خۆشبووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ له‌گه‌ڵ عێراق به‌خۆشی یه‌كلابكه‌ینه‌وه‌،ئه‌و پرسیاره‌ له‌لای عه‌بادی له‌لای ئه‌مریكا لای سعودییه‌ لای ئێران لای توركیا لای هه‌ركه‌سێك لێمانبكرێت ده‌ڵێن كورد حه‌قی خۆیه‌تی ده‌وڵه‌تی هه‌بێت، ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ دروستكه‌ری بڕیاره‌كه‌ن تێكه‌ڵكردنی دۆسیه‌ی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و حیزبانه‌ی كه‌ سێ‌ مانگ كۆبونه‌وه‌یانكرد هاتن و ڕۆشتن و سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه‌یانكرد و چوونه‌ ئه‌ورپا ئه‌مانه‌ زۆر له‌گه‌ڵ ئێمه‌ جیان، ئه‌وانه‌ زۆر سه‌یرن ئێمه‌ خواستمان بوو ئه‌م ڕیفراندۆمه‌كه‌یان سه‌ركه‌وێت خۆ له‌به‌یاننامه‌كه‌ماندا وتوومانه‌ خۆ ئێمه‌ دوعامان نه‌كردووه‌ بڵێن خوایه‌ بیڕوخێنی به‌سه‌ریاندا تا ئێمه‌ پێیان پێبكه‌نین خۆزگه‌ ده‌وڵه‌ته‌ كوردییه‌كه‌یان ڕاده‌گه‌یاند،چۆن دووحیزب كه‌دژی بڕیار و كات و ئه‌و ئه‌نجومه‌نانه‌ بوون كه‌دروستكرا وه‌ك یه‌كن،له‌و كۆبونه‌وانه‌دا باس له‌وه‌كراوه‌ ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت دروستكرا چۆن سزایی (كۆمه‌ڵ و گۆڕان)بده‌ین، ئه‌و بڕیاره‌ ئه‌وه‌نده‌ هه‌ڵه‌بووه‌ خۆیان خۆیانی لێده‌دزنه‌وه‌ ئێستا ده‌یانه‌وێت ئێمه‌ بكه‌ن به‌شه‌ریكی خۆیان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ڵێ یه‌كمان كردووه‌ و نایشارینه‌وه‌ به‌ئێران و توركیا مان وتووه‌ كه‌ خۆته‌ زانی حه‌ساسێتیان به‌مه‌له‌فی كورد هه‌یه‌ پێمان وتوون و ئێستاش ڕایده‌گه‌یه‌نین وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئه‌م میلله‌ته‌ی ئێمه‌ مه‌حرومه‌ مه‌زڵومه‌ ده‌وڵه‌تی كوردی مافی خۆیه‌تی شه‌رعیه‌ن و قانونیه‌ن".

"بینوسه‌ لای خۆت ئێمه‌ ئه‌و لایه‌نه‌ین كه‌ نه‌خێرمان بۆ ڕیفراندۆم كرد به‌ڵێمان بۆ پرسیارێك كرد كه‌ ده‌ڵێت ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆت ده‌وێت وتمان به‌ڵێ‌".

به‌رپرسه‌كه‌ی كۆمه‌ڵ ئاشكرای ده‌كات و ده‌ڵێت:" یه‌كێك له‌و هه‌ڵانه‌ی ئێمه‌كردومانه‌ به‌رده‌وام له‌به‌غداد به‌ناوی یه‌كێتی كورده‌وه‌ ئێمه‌یان خه‌ڵه‌تاندووه‌ براده‌رانی یه‌كێتی و پارتی حه‌قیقه‌ت ئه‌م جاره‌ ئێمه‌ وه‌كو كۆمه‌ڵی ئیسلامی ناڵێم بڕیاری كۆتایمان وایه‌ به‌ڵام بڕیاری مه‌بده‌ئیمان هه‌یه‌ ئیتر واناكه‌ین چونكه‌ به‌ناوی كورد و پێكه‌وه‌ بوونه‌وه‌ كه‌سانێك بوونه‌ته‌وه‌زیر دوای بینیتان له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ده‌ركران كه‌سانێك خۆده‌وڵه‌مه‌ند ده‌كه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ كه‌ ئێمه‌ وانین بۆچی مه‌له‌فمان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی تر تێكه‌ڵبكرێت،چۆن یه‌ك نه‌بووین سێ‌ كابینه‌ پێكه‌وه‌ چووینه‌ حكومه‌ت له‌به‌غداد هه‌ڵه‌مانكردوه‌ و جارێكی تر دوباره‌ی ناكه‌ینه‌وه‌ ئێمه‌ به‌رنامه‌ی خۆمان هه‌یه‌".

حه‌كیم ئاشكرای كرد و وتی" به‌داخه‌وه‌ من ئه‌مڕۆ نامه‌یه‌كی تایبه‌تیانم بینی پێم سه‌یره‌ ئاسایشی پارتی فه‌رمانی كردووه‌ به‌هه‌موو دام و ده‌زگاكانی خۆیی كه‌ چ زانیاریه‌كتان له‌سه‌ر (5)كاندیده‌كه‌ی كۆمه‌ڵ له‌هه‌ولێر هه‌یه‌ كۆی بكه‌وه‌ چۆن بتوانم له‌گه‌ڵ هێزێكی وا له‌به‌غداد نزیك بین ئه‌وه‌ له‌ پێناوی چیدا واده‌كه‌ن".

هیچ هه‌ڵبژاردنێك ئه‌م حه‌ساسیه‌ته‌ی لایه‌نه‌كانم به‌رامبه‌ر به‌كۆمه‌ڵ نه‌بینیوه‌ كه‌ ئه‌م جاره‌ ده‌ی بینم حه‌ساسیه‌تی شاراوه‌ هه‌یه‌ كه‌باسی ناكه‌م و حه‌ساسیه‌تی ئاشكراش هه‌یه‌ هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كۆمه‌ڵ یه‌كێك له‌و هێزانه‌یه‌ كه‌ هه‌موو ڕاپرسیه‌كان ده‌ڵێن ده‌نگی كه‌م ناكات و زیاد ده‌كات ده‌نگی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان،ئه‌وه‌ له‌سه‌ركه‌وتنی په‌رله‌مانتاره‌كانمان دێت و په‌رله‌مانتارانی ئێمه‌ له‌هه‌موو پرسه‌كان یه‌ك ده‌نگ بوون زۆربه‌ی فراكسیۆنه‌كانی تر دوو ڕاو سێ‌ ڕایان تێكه‌وتووه‌ ".

موحه‌مه‌د حه‌كیم ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ زوڵمه‌ ده‌ڵێن كۆمه‌ڵ له‌گه‌ڵ لیستی ئیسلامی نه‌بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چوارساڵه‌ ئێمه‌ پێیان ده‌ڵێن وه‌رن پێكه‌وه‌ یه‌ك هه‌ڵوێست بین له‌هه‌رمامۆستایه‌كی زانسته‌ سیاسیه‌كان بپرسه‌ یه‌ك لیستی به‌ری یه‌ك هه‌ڵوێستی یه‌ پار به‌ برایانی یه‌كگرتووی ئیسلامی و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی مان وت به‌ شاهیدی ڕێكخراوه‌كان با له‌م پرسی ڕیفراندۆمه‌دا یه‌ك هه‌ڵوێست بین به‌ڵێنتان پێده‌ده‌ین ئه‌ندامانی خۆمان پێڕازی ده‌بێت و یه‌ك لیستی ده‌كه‌ین نه‌هاتن، گاڵته‌یان پێكردین به‌نه‌زانیان له‌قه‌ڵه‌م داین ئێستاش ده‌ڵێت به‌ڵێكه‌ی تۆ وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌وانی دیكه‌یه‌ پێیان وتین ئێوه‌ له‌سیاسه‌ت نازانن هه‌ل و مه‌رجی نێوخۆ و ده‌ره‌كی شه‌ڕی داعش و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریدا ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌یه‌كه‌ ئه‌م ڕیفراندۆمه‌ سه‌رده‌گرێت، هه‌ردولایان وتیان ئیتر مه‌له‌فی یه‌ك لیستی ته‌واو بۆ مێژوو ئه‌وه‌ ده‌ڵێم كه‌ نه‌مان توانی یه‌ك هه‌ڵوێست بین،بڕیارماندا قوتابیان و خوشكان و مامۆستایان پێكه‌وه‌ كۆببنه‌وه‌ بۆ هه‌ندێك پرسی فكری و بانگه‌واز،سێ‌ جار ئێمه‌ داوای یه‌ك لیستیم كردووه‌ نه‌م كردووه‌ته‌ هه‌را له‌سه‌رت بۆ ئێستا یه‌ك لایه‌نه‌ دێت باسی ده‌كه‌یت،ئه‌مه‌ ڕای كۆمه‌ڵی ئیسلامی كوردستان ئێمه‌ هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ لیسته‌كه‌یان ده‌خوازین،ئێمه‌ش لیستێكین لێمان گه‌ڕێن چوارساڵه‌ هه‌ڵوێستی خۆمان هه‌یه‌ ئێمه‌ ئه‌نتی ئێوه‌نین نه‌ ئێوه‌ش به‌ئه‌نتی خۆمان ده‌زانین،زۆر بێ‌ ئینسافیه‌ به‌تایبه‌ت یه‌كێك بانگخواز بێت نابێت بێ‌ ئینساف بێت و به‌وشێوازه‌ باسی كۆمه‌ڵ بكات".

"چوارساڵه‌ له‌كوێ‌ زوڵم كرابێت ئێمه‌ دژی بووین ئه‌وه‌ سیاسیه‌تی هه‌ندێك لایه‌نه‌ كه‌ده‌ڵێت هه‌موان له‌دروست بوونی كێشه‌كان وه‌ك یه‌ك به‌شدارن، خه‌ڵك ده‌زانێت له‌ پرسی (سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم،داخستنی په‌رله‌مان،ڕیفراندۆم،موچه‌ی خه‌ڵك)هه‌مووپرسه‌كانی دیكه‌ هه‌ڵوێستمان چۆن بووه‌،هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌شه‌ش كورسیه‌وه‌ دیار و ڕوون بووه‌،هیچ كاتیش منه‌ت به‌سه‌ركه‌سدا ناكه‌ین بۆ خه‌ڵكی خۆمانمان كردووه‌ پێمان وایه‌ ده‌بێت ئیسلامی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌زڵومدا بێت".

498 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2018

بابەتی زیاتر