Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چه‌مچه‌ماڵ.. پۆلیسی پاسه‌وانیی‌ باره‌گا حزبییه‌كان گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامدا

په‌یام ـ

هاوشێوه‌ی‌ به‌شێك له‌ شار و شارۆچكه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌شێك له‌ پۆلیسی باره‌گا حزبییه‌كانی‌ سنووری‌ قه‌زای‌ چه‌مچه‌ماڵ دژی‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌ و خراپیی دۆخی‌ ژیانیان گردبوونه‌وه‌یه‌كی‌ ناڕه‌زایه‌تییان ئه‌نجامدا.

له‌و گردبوونه‌وه‌یه‌دا كه‌ له‌به‌رده‌م مۆنۆمێنتی‌ ئه‌نفال به‌ڕێوه‌چوو، یاداشتنامه‌یه‌كیان ئاراسته‌ی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم و وه‌زاره‌تی‌ دارایی كرد و، داوایان كرد چاو به‌ سیسته‌می‌ پاشه‌كه‌وتی‌ مووچه‌كانیاندا بخشێننه‌وه‌ و مووچه‌كانیان هاوتای‌ مووچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ لێ‌ بكرێت.

پۆلیسی پاسه‌وانیی‌ باره‌گا حزبییه‌كانی‌ چه‌مچه‌ماڵ ڕایانگه‌یاند "له‌ ئه‌گه‌ری‌ وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی‌ داواكارییه‌كانیان، له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا هه‌ڵوێستی‌ توندتر ده‌گرنه‌ به‌ر و، ڕێگای‌ سه‌ره‌كیی‌ تانكه‌ره‌كانی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ سووته‌مه‌نی‌ دانه‌غاز داده‌خه‌ن".

ماوه‌ی‌ دوو ڕۆژه‌ پۆلیسی پاسه‌وانی‌ باره‌گا حیزبییه‌كان له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌كانی‌ هه‌رێم گردبوونه‌وه‌ بۆ هاوتاكردنی‌ مووچه‌كانیان له‌گه‌ڵ مووچه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.


723 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2018

بابەتی زیاتر