Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کامیل مەحمود: پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لەوپەڕی پتەویدایە


په‌یام ـ

کامیل مەحمود، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا له‌باره‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌تێكی له‌ هه‌ندێك په‌یج‌و ئه‌كاونتدا ده‌ڵێت "چەند پەیج و ئەکاونتێکی گوماناوی بۆ نانەوەی فیتنەو تێکدانی نێوان ئیسلامیەکان هەستاون بەبڵاوکردنەوەی بابەتێکی ڕۆژناوانیم کەزۆر کۆنە، گوایە ئەمە وتەی ئێستای منە دەربارەی کۆمەڵ‌و جەنابی مامۆستا عەلی باپیر، برایانی کۆمەڵ و ئیسلامخوازان ئاگاداردەکەمەوە كه‌ له‌ ئێستادا پەیوەندیمان لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لەو پەڕی پتەویدایە".

ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌یه‌:-

بەناوی خوای گەورە
چەند پەیج و ئەکاونتێکی گوماناوی کەپێم وایە بۆ نانەوەی فیتنەو تێکدانی نێوان ئیسلامیەکان لەم کاتە هەستیارەدا هەستاون بەبڵاوکردنەوەی بابەتێکی ڕۆژناوانی من کەزۆر کۆنە بەدیزاینێکی نوێوە بڵاو کردووەتەوە گوایە ئەمە وتەی ئێستای منە دەربارەی کۆمەڵ و جەنابی مامۆستا عەلی باپیر.

برایانی کۆمەڵ و ئیسلامخوازان ئاگادار دەکەمەوە کەپەیوەندی برایانەی ئێمەو شەخسی خۆم لەگەڵ کۆمەڵی ئیسلامی لەو پەڕی بتەویدایەو بەتایبەتی لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا بەندە چەنین دیداری شەخسی و حزبی لەگەڵ مامۆستا عەلی باپیر هەبووەو دیاری و محەبەتمان لەنێواندا بووەو وەک بزووتنەوەش بڕیارمان داوە نەگەڕێینەوە بۆ قۆناغە نەخوازراوەکانی ڕابردوو.
 
ئەوانەش ئەو قەوانە کۆنەیان تازە کردووەتەوە بۆ لێدانی کەسایەتی ئێمەو بێ بایخکردنی هەوڵەکانمانە لەپێناوی برایەتی ئیسلامیدا.

کامیل مەحمود
مەککەی موکەڕەمە
۲۳/٤/۲۰۱٨

1101 جار خوێندراوەتەوە
23/04/2018

بابەتی زیاتر