Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

بەرنامەی لیستی نیشتمان ژمارە 183


بەرنامەی لیستی نیشتمان (ژمارە 183)
بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 2018
 
لیستی نیشتمان، بەشداری دەكات لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە  (12/5/2018)، بە لیستی ژمارە (183)، كاردەكات بۆ بەدیهێنانی ئەم بەرنامەیەی خوارەوە:

 یەكەم: لەسەر ئاستی دەستوری و سیاسی و ئەمنی 
1. ئاساییكردنەوەی دۆخی ئەمنی و سیاسی ئەو ناوچانەی لەدوای 16ی ئوكتۆبەری 2017وە گۆڕانكارییان بەسەرداهاتووە.
2. پێداگری لەسەر جێبەجێكردنی مادەی ١٤٠ی دەستوری هەمیشەیی عێراق، بە سەرجەم بڕگەكانییەوە، چارەسەركردنی یاسایی كێشەی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەکان و قەرەبووی زیانلێكەوتووانی ئەو ناوچانە.
3. بەڕێوەبردنی ناوچە دابڕێندراوەكان، بەهاوبەشی لەنێوان حكومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی كوردستاندا، تا یەكلاییكردنەوەی چارەنووسیان بەپێی دەستور.
4. پێویستە دۆسێی ئەمنیی ئەو ناوچانە، بەشێوەیەكی سەرەكی بسپێردرێت بە هێزە ئەمنییە ناوخۆییەكان و حكومەتی فیدڕاڵ هاوکارییان بکات. 
5. بنبڕكردنی هەژموون و دەسەڵاتی حزب لە دامەزراوەکاندا، لەڕێگەی بەمەدەنیكردنی رۆڵ و چالاكییەكانی لە ململانێی سیاسی و لە چوارچێوەی یاسادا.
6. پشتگیریكردنی رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی و پاراستنی سەربەخۆییان لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندییە مەدەنی و پیشەییەكانی سەرجەم توێژەكانی كۆمەڵگا.
7. داکۆکیکردن و پاراستنی مافەكانی مرۆڤ و دەستەبەرکردنی ئازادیی رۆژنامەگەری.
8. دروستكردنی پردی متمانەی دوو سەرە و پێكەوە ژیانی برایانە لە نێوان پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی عێراق، لەسەر بنەمای دادپەروەری و شەراكەت و پێكەوەژیان و ئەزمونی مێژویی هاوبەش و زامنكردنی مافە دەستورییەكانیان، بەمەبەستی هێنانەدی و  پتەوكردنی رایەڵەكانی تەبایی و دۆستایەتی.
9. كاركردن بۆ نەهێشتنی جیاكاری و ستەمی نەتەوەیی و ئاینی و مەزهەبی و رەگەزیی لەسەر هاوولاتیان بەتایبەتی ئێزیدی و صابئە و شەبەك و فەیلییەكان و دەستەبەركردنی مافە دەستوورییەكانیان.
10. بەگژداچوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و رەگەزپەرستی و دەمارگیری.
11. كاراكردنی رۆڵی دەستە و كۆمسیۆنە سەربەخۆكان و چاوخشاندنەوە بە پێكهاتەیان لەسەر بنەمای پیشەییبوون و بێلایەنی و پێوەرە نێودەوڵەتییەكان و هاوسەنگی لەنێوان پێكهاتەكانی گەلانی عێراقدا.
12. رێگەگرتن لە بەكارهێنانی دامودەزگا حكومییەكان بۆ بەرژەوەندی كەسی و تایبەت و بنبڕكردنی دەستێوەردانی حزبی تیایاندا.
13. دامەزراندنی ئەنجومەنی فیدراڵی بەپێی ماددەی 65ی دەستوور و بنەما و پێوەرە كارپێكراوەكان لە وڵاتە فیدراڵییە پێشكەوتووەكاندا.
14. ئیدانەكردن و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە خەڵكی مەدەنی، راپێچكردنی بەرپرسانی ئەم رووداوانە بۆ بەردەم دادگا، گەشەپێدانی گیانی لێبووردەیی لە نێوان تاكەكانی گەلی عێراقدا.
15. بنیادنانەوەی سوپای عێراق لەسەر بنەمای نیشتمانی، بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی پێكهاتەكان و بە دوورگرتنی لە ململانێ‌ سیاسییەكان.
16. پاراستنی بنەمای هاوسەنگی (التوازن) لە سەرجەم دامودەزگا سەربازی و مەدەنی و دیبلۆماسییەكاندا، كە ڕەچاوی هەموو پێكهاتەكانی عێراقی تیادا بكرێت.
17. ئەو یاسا خزمەتگوزاری و ئابورییە فیدراڵییانەی کە لە بەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە، پێویستە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێبکرێن. 
 
دووەم: لەسەر ئاستی كارگێڕی و ئابووری و دارایی
1. كاراكردن و بەهێزكردنی بنەمای لامەركەزی لەپێناو فراوانكردنی دەسەڵاتە كارگێڕی و داراییەكانی یەكە ئیدارییەكان، بەتایبەتی لەڕووی توانای گەشەپێدان و جێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكان.
2. رووبەڕووبوونەوەی‌ دیاردەی گەندەڵی لەسەر بنەمای رۆشنی لە داهات و خەرجی گشتی، بە دەركردنی ئەو یاسایانەی دەبنە هۆی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و كاراكردنی ئەو یاسایانەی پێشتر دەركراون.
3. كاركردن بۆ چەسپاندنی كردەیی بنەمای تەوافوقی سیاسی، لە بەرێوەبردنی دەوڵەتی عێراقدا بۆ پشتگیریكردنی ئاشتی ناوخۆیی و دایەلۆگی نیشتمانی بەجۆرێك مافی هەموو پێكهاتەكانی عێراق دادگەرانە مسۆگەر بكات.
4. كاركردن لەسەر بنەماكانی شەفافیەت و لێپرسینەوە و پاداشت و سزا و پەرەپێدانی توانا كەسییەكان، لە تەواوی دامودەزگانی حكومەتی فیدراڵدا.
5. كاراكردنی رۆڵی داواكاری گشتی لە دەرخستنی كەموكوڕییەكان و سەرپێچی یاسایی لە دامودەزگاكان و كەرتی تایبەت و بواری گشتیدا.
6. پەرەپێدانی ئابووری و بەڕێوەبردنی گشتی بەدوورگرتنیان لە قۆرخكاری و گەندەڵی و گەشەپێدانی تەكنەلۆژیای زانیاری و پیادەكردنی سیستمی حكومەتی ئەلیكترۆنی. 
7. پێشخستنی كەرتەكانی كشتوكاڵ و سامانی ئاژەڵ تا ئاستی دابینکردنی پێداویستییەکانی ناوخۆ، لەڕێگەی سوودوەرگرتن لە تەكنەلۆژیای نوێ و ئەزموونی وڵاتە پێشكەوتووەكان. 
8. كاراكردنی رۆڵی دامەزراوە چاودێرییەكان لەسەر هەموو ئاستەكان بەتایبەتی (كۆنتڕۆڵی جۆریی) سەبارەت بە ماددە خۆراكییەكان و دەرمان. 
9. پێشخستن و گەشەپێدانی سیستمی بانكی، لە بوارە جیاجیاكاندا بەتایبەتی پێدانی قەرز و پشتگیری پرۆژەی بچووك و وەبەرهێنان.
10. دەركردنی یاسای نەوت و غاز بەپێی ماددەی 112ی دەستوور، كە زامنی دابەشكردنێكی دادپەروەرانەی داهاتەكان بێت بەسەر هەرێم و پارێزگاكاندا.
11. كاراكردن و جێبەجێكردنی ماددەكانی تایبەت بە پترۆدۆلار، لە بودجەی فیدراڵیدا بۆ پارێزگا بەرهەمهێنەكانی نەوت و غاز. 
12. بەدوورگرتنی یاسای بودجەی فیدڕاڵی لە ململانێ سیاسییەكان.
13. جەختکردنەوە لە پێوەری هاوڵاتیبوون، وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتێکی مەدەنی و دامەرزراوەیی.

سێیەم:  لەسەر ئاستی ئاوەدانكردنەوە و خزمەتگوزاری
1. ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی لە پارێزگاكانی كەركوك و نەینەوا و دیالە و سەلاحەدین، كە لە ئەنجامی داگیركاری و هێرشەكانی گرووپی تیرۆریستی داعش وێران بوون، یان زیانی زۆریان بەركەوتووە. 
2. رێكخستنەوەی كەرتە خزمەتگوزارییەكان (شارەوانی، تەندرووستی، كارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ) و باشكردنی ئاستیان لە رووی كارگێڕی و راپەڕاندنی ئەركەكان، كە مایەی رەزامەندیی هاوڵاتییان بێت و گیانی هاوكاری و هەماهەنگییان تیدا بەهێز بكات. 
3. چارەسەركردنی كێشەی كەمی ناوەندەكانی خوێندن و دابینكردنی پێداویستییە سەرەكییەكانی خوێندکاران و رێگرتن لە دیاردەی وازهێنان لە قوتابخانە و دووركەوتنەوە لە پرۆسەی پەروەردە و  فێرکردن. 
4. پێداگری لەسەر پێكهێنانی دەستەیەكی گشتی، بۆ زامنكردنی مافی پارێزگاكان لە بەشداریكردنی دادپەروەرانە لە دامەزراوە فیدراڵییەكاندا، لە رێكەی دەركردنی یاسایەك، وەك لە ماددەی 105ی دەستووردا هاتووە.
5. بایەخدان بە كەرتی وەبەرهێنان، لەرێی هەمواركردنەوەی یاسای وەبەرهێنان، بەئامانجی هاندانی زیاتری سەرمایەی دەرەكی، كە ببێتە مایەی خستنەگەڕی هێزیكاری ناوخۆ و دامەزراندنی پرۆژەی ستراتیژی درێژخایەن، بەتایبەتی لەبواری پیشەسازی و گەشتیاریدا.
6. ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانەی لە سەردەستی رژێمی پێشوو وێران بوون، بەتایبەتی لە پرۆسەكانی ئەنفال و كیمیاییباراندا و قەرەبووكردنەوە دانیشتوانەكانیان. 
7. بە بازاڕكردنی بەرهەمی ناوخۆیی كشتوكاڵ و ئاژەڵ.
8. ئاوەدانكردنەوە و بوژاندنەوەی گوندەكان و یارمەتیدانی جوتیاران، بە دابینكردنی پێداویستییە كشتوكاڵییەكان و گەرەنتی قەرەبووكردنەوەی جوتیاران لە ئەگەری روودانی كارەسات و زیانلێكەوتنیان.
9. باشكردنی جۆر و بڕگەكانی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتییان لە پێناو ژیان وگوزەرانێكی شیاودا.


چوارەم: لەسەر ئاستی كۆمەڵایەتی و پەرپێدانی مرۆیی
1. كاركردن بۆ نەهێشتنی هەژاری و قەیرانی بێكاری، بە رەخساندنی هەلی كار بۆ هاوڵاتییان و هاندانی كەرتی تایبەت بۆ بەشداریكردنی كارا لەو بوارەدا.
2. پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پێویست و شایستە بە توێژە كەمدەرامەتەكان و كەمئەندامان، بەتایبەتی لە رێگەی تۆڕی چاودێری كۆمەڵایەتی و خانەی مناڵانی بێسەرپەرشت و خانەی بەساڵاچووان.
3. بایەخدان بە توانا و شارەزایی لاوان، بە خستنەسەركار و هاندانیان بۆ بەردەوامبوون لەسەر پێگەیاندنی خۆیان و بەرەوپێش چوونیان.
4. رێگرتن لە دیاردەی كۆچكردن و جێهێشتنی وڵات، بە داڕشتنی بەرنامە و سیاسەتێكی نیشتمانی بنیاتنەرانە.
5. بنبڕكردنی دیاردەی  سواڵكردن و ئیستغلالكردنی منداڵان و كەمئەندامان لەو پێناوەدا.
6. بەگژداچوونەوەی دیاردەی بڵاوبوونەوە و بەكارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان.
7. بەگژداچوونەوەی توندوتیژیی خێزانی و بنبڕكردنی دیاردەی ئەشكەنجەدانی منداڵان و كوشتنی ژنان بەپاساوی نامووسپارێزی. 
8. دابینكردنی بیمەی بێكاری بۆ هاوڵاتییان بەجۆرێك لەگەڵ پێویستییەكانیاندا بگونجێت.
9. كاركردن بۆ چاكتركردنی گوزەرانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و خانەنشینان و بێوەژنان و كەمدەرامەتەكان، لە رێگەی هاریكاری میری و پەرەپێدانی توانای تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی و بونیادنانی پرۆژەی نیشتەجێكردن بۆ هەژاران و فەراهەمكردنی ژیانێكی ئاسوودە بۆیان.
10. كاركردن بۆ چاكسازیكردن لە پرۆگرامەكانی خوێندن، لە سەرتاسەری عێراقدا، كە ببێتە مایەی پێگەیاندنی نەوەیەكی شارەزا و پابەند بە رەوشت و بەها بەرزەكان.
11. دابینكردنی خزمەتگوزارییە تەندروستی و فێركارییەکان بێبەرامبەر بۆ هاوڵاتیان.

529 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2018

بابەتی زیاتر