Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆ ئاشکرا کرا

په‌یام  -  بریار ته‌ها

لیژنەی ناوبژیوانانی خولی ئیسپانی ئەلیخاندرۆ خۆسیە هێرناندزی وەک داوەر بۆ بەرێوەبردنی یاری کلاسیکۆی داهاتوو دەستنیشانکرد.

رۆژنامەی مۆندی کەتەلۆنی ئەوەی ئاشکرا کرد خۆسیە هێرناندز داوەری یاری نێوان بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدرید لەسەر یاریگای کامپ نۆ لە شەشی مانگی داهاتوو دەکات، کە ئەم یاریەش دەکاتە کلاسیکۆی گەرانەوە لە خولی ئیسپاندا.

جێی ئاماژەیە هاندەرانی یانەی ریاڵ مەدرید یادەوری خۆشیان لەگەڵ ئەم داوەرەدا نیە، چونکە هەمان داوەر کلاسیکۆی پارساڵی بەرێوەبرد کە تیایدا سێرجیۆ رامۆسی بە کارتی سوور کردە دەرەوە و لیۆنێل میسیش لە دواین خولەکەکاندا توانی گۆڵی بردنەوە بۆ بەرشەلۆنە تۆمار کات.

804 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2018

بابەتی زیاتر