Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داهاتووی ئەلێگری نادیارە

په‌یام - بریار ته‌ها

داهاتووی ماسیمیلیانۆ ئەلێگری راهێنەر لەگەڵ یانەی یۆڤانتۆس نادیارە و بە ئەنجامەکانی ئەم دواییەی یانەکەیەوە گرێ دراوه‌.

رۆژنامەی تۆتۆ مێرکاتۆی ئیتاڵی ئەوەی ئاشکرا کرد داهاتووی ئه‌لێگری نادیاره‌ و مانه‌وه‌ی له‌ یانه‌كه‌دا روون نیه‌، ئەمەش دوای ئەوە هات کە یانەی یۆڤانتۆس لەسەر یاریگای خۆی بەرانبەر ناپۆلی تووشی شکست هات و جیاوازی خاڵەکانیان له‌ چوار خاڵه‌وه‌ بۆ یەک خاڵ کەمبوویەوە، ئه‌و شكسته‌ش مەترسی لەسەر یانەکە دروست کردووە و ئەگەری لەدەستدانی نازناوەکە له‌ لایه‌ن یانه‌ی یۆڤانتۆسه‌وه‌ بۆ وەرزی ئەم ساڵ هەیە.

لەبەر ئەوە کارگێری خانمە پیرەکە بەدەستهێنانی خولی ئیتاڵیا و جامی ئیتاڵی وەک مەرج بۆ ئەلێگری داناوە و لەئه‌گەری لەدەستدانی ئەو دوو نازناوەدا بە رێژەیەکی زۆر ئەلێگری دووردەخرێتەوە.

 

676 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2018

بابەتی زیاتر