Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌ به‌مه‌به‌ستی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن بۆ لیسته‌كه‌ی‌؛ دێته‌ سلێمانی‌

حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌كردن بۆ لیستی نه‌سر له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراقدا بڕیاره‌ سه‌ردانی شاری سلێمانی بكات.
ئیبراهیم ره‌شید كه‌ خۆی وه‌ك سه‌رۆكی لیستی نه‌سر له‌ سلێمانی ناساند، بۆ په‌یام ئاشكرایكرد عه‌بادی دێته‌ سلێمانی به‌ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌كردن بۆ سه‌رخستنی لیسته‌كه‌، به‌ڵام ناوبراو دڵنیا نه‌بوو له‌وه‌ی سبه‌ینێ یاخود له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانه‌كه‌ی ئه‌نجام ده‌دات، وتیشی له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوو كاته‌كی سه‌ردانه‌كه‌ دیاری ده‌كرێت، هه‌رچه‌نده‌ به‌شێك له‌ میدیا عێراقییه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادیه‌كان بۆ سلێمانی بڵاو كردۆته‌وه‌ به‌ڵام نوسینگه‌ی ناوبراو هیچ هه‌واڵێكی فه‌رمی له‌و باره‌وه‌ ئاشكرانه‌كردووه‌.
حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌ ماوه‌ی چوار ساڵه‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقه‌ ده‌یه‌وێت به‌كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین كورسیه‌كانی په‌رله‌مان پێش لیسته‌كه‌ی نوری مالیكی بكه‌وێت و جارێكی دیكه‌ وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكرێته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌ وته‌ی ئیبراهیم ره‌شید چه‌ند به‌ڵێنێكی بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ كردووه‌.

653 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2018

بابەتی زیاتر