Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌ولێر كوژرا

په‌یام ـ

به‌ڕێوه‌به‌رێكی گشتیی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسیی هه‌رێم كه‌ كادیری‌ یه‌كێتییه‌، له‌ هه‌ولێر به‌ ده‌ستڕێژی‌ گوللـه‌ كوژرا. پۆلیسی‌ هه‌ولێریش ده‌ڵێت " ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌".
دوانیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ فارس محه‌ممه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی فه‌رمانگه‌ی كارگێڕیی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسی هه‌رێم، له‌ به‌رده‌م فامیلی مۆڵی له‌ شاری‌ هه‌ولێر به‌ ده‌ستڕێژی‌ گوللـه‌ كوژرا".

ناوبراو له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی‌ خۆیدا ته‌قه‌ی لێكراوه‌و، به‌ وته‌ی‌ شایه‌تحاڵه‌كانیش ته‌قه‌كه‌ره‌كان ده‌مامكایان پۆشیوه‌ و ده‌موچاویان دیار نه‌بووه‌.

بكوژانی‌ به‌رپرسه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ هه‌ڵاتوون و تائێستا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان نه‌یانتوانیوه‌ ده‌ستگیریان بكه‌ن.

عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی پۆلیسی هه‌ولێر، له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕایگه‌یاند "ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆی‌ كێشه‌ی‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ بووه‌ و، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌ پیشه‌كه‌ی‌ و بابه‌تی‌ هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ نه‌بووه‌".

وتیشی‌ "له‌ ڕۆژانی‌ داهاتوودا زانیاریی‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ن".


5457 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2018

بابەتی زیاتر