Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

له‌مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا سه‌رۆكی ئه‌مریكا پیشوازی له‌ سه‌رۆكی فره‌نسا كرد


په‌یام ـ

ئه‌مڕۆ له‌ مه‌راسیمێكی شاهانه‌و تایبه‌تدا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی و سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئه‌مریكا پیشوازیان له‌ ئێمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا كرد.
دۆناڵد تره‌مپ، له‌میانه‌ی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نوسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا، سوپاسی ماكرۆنی كرد بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی له‌كاتی هێرشه‌كه‌یان بۆ سه‌ر سوریا نواندی له‌پێناو كۆتاییهێنان به‌ هێرشه‌ كیمیایه‌كانی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌و وڵاته‌دا. 
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ به‌شێكی‌ قسه‌كانیدا رایگه‌یاند ئێران له‌پشت هه‌موو ئه‌و كێشانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ یه‌مه‌ن و سووریا هه‌ن، گرنگ نییه‌ كێشه‌كه‌ له‌كوێیه‌، گرنگ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئێران له‌ پشتییه‌وه‌یه‌تی، به‌داخه‌وه‌ رووسیاش تادێت تێوه‌ده‌گلێت و ئه‌گه‌ر تاران به‌رنامه‌ ئه‌تۆمیه‌كه‌ی ده‌ستپێبكاته‌وه‌ رووبه‌ڕووی كیشه‌ی زۆر گه‌وره‌تر ده‌بێته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكی فه‌رنسا رایگه‌یاند، مه‌رج نیه‌ هه‌موو كاتێك له‌گه‌ڵ تره‌مپ له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كان رێكبكه‌ون و ئه‌وه‌شی به‌ ناكۆكی ناو یه‌ك خێزان شوبهاند. 
هاوكات سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا وتیشی به‌ ئاشكرا هه‌ژموونی ئێران ده‌بینن، به‌ڵام رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ ئاسایشی ناوچه‌كه‌ به‌ گرنگ وه‌سفكرد.


358 جار خوێندراوەتەوە
24/04/2018

بابەتی زیاتر