Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

مامۆستا دلێر گه‌رمیانی‌: پێویسته‌ هاوڵاتیان به‌ گڕوتینه‌وه‌ به‌شداری‌ هه‌ڵبژاردن بكه‌ن



ئه‌ندامێكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیاسیی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌، ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌سه‌ر هاووڵاتیانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ گوڕو تینه‌وه‌ به‌شداریی‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان بكه‌ن و، شۆڕشێكی‌ سپی دژی‌ سته‌مكار و گه‌نده‌ڵكاران به‌رپا بكه‌ن، تا ئه‌م دۆخه‌ سیاسی و ئابوورییه‌ خراپه‌ی‌ ئێستا بگۆڕن.
له‌ كۆڕێكدا كه‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ شۆڕشی كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆی‌ ڕێكخستبوو، مامۆستا دلێر گه‌رمیانی‌ كه‌ هاوكات بانگخوازێكی‌ دیاری‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌، ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كرد "هه‌ر تاكێكی‌ كۆمه‌ڵگه‌ به‌شداریی‌ پرۆسه‌كه‌ نه‌كات، له‌ ڕووی‌ شه‌رعییه‌وه‌ تاوانبار ده‌بێت، چونكه‌ به‌شداری‌ نه‌كردنی‌ هاووڵاتیان له‌ پرۆسه‌ی‌ ده‌نگدان، واتا ڕازی بوونیان به‌م دۆخه‌ی‌ ئێستا و مانه‌وه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتدا كه‌ ئێستا ئیداره‌ی‌ كایه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ده‌ده‌ن...

498 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2018

بابەتی زیاتر