Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نەینەوا.. هێزه‌ ئه‌منییه‌كان 4 تیرۆرستی داعشیان كوشتووه‌


په‌یام ـ 

رائید سەبهان موتەر، ئەفسەر لە سوپای عێراق رایگەیاند لە میانی تێكشكاندنی هێرشێكی داعش لە سنووری پارێزگای نەینەوا، هێزە ئەمنییەكان چوار تیرۆریستیی داعشیان كوشتووە.

لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵ، سەبهان موتەر وتی: "هێزە ئەمنییەكان، هێرشێكی داعشیان بۆ سەر گوندی تەل سەفۆگ رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، تێكشكاندووە و لە میانیدا، چوار تیرۆریستی داعشیان كوشتووە".

رائید سەبهان موتەر ئاماژەی بەوەشدا كە پاشماوەكانی داعش لە ناوچەكانی سنووری پارێزگای نەینەوا، هێرش دەكەنە سەر هێزە عێراقییەكان بە تایبەتیش لە گوندی تەل سەفۆگ و دووپاتیكردەوە كە داعش وەك پێشوو توانای شەڕو رووبەڕووبوونەوەی نەماوە.

لە لایەكی دیكەوە ئەفسەری پۆلیس، رائید عەباس بەیاتی رایگەیاند، هێزێكی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری، بازگەیەكیان لە میحوەری باشووری رۆژهەڵاتی شاری مووسڵ دانا.

عەباس بەیاتی له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ناوبراو وتی: "هێزەکەمان ئۆتۆمبێلێكیان راگرت كە پێنج كەسی لەناودابوو و هەوڵیاندەدا بچنە گەڕەكی جەدیدەی موفتی و دواتر دەركەوت بەڵگەنەماكانی ئەو پێنج كەسە ساختەن".

عەباس بەیاتی ئاماژەی بەوەشدا كە لە میانی لێكۆڵینەوە لە ناسنامە و ناوە راستەقینەكانیان، ئەو پێنج كەسە دەركەوتووە گەورە تیرۆریستن لە رێكخراوی داعش.

ناوبراو راشیگەیاند كە ئەو تیرۆریستانە هەوڵیان دەدا جارێكی دیكە بچنەوە مووسڵ بۆ ئەوەی نەخشە بۆ ئەنجامدانی كردەی تیرۆریستی بەر لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران دابڕێژن. 

260 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2018

بابەتی زیاتر