Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ورووپا.. ته‌مه‌نی به‌كارهێنه‌رانی whats app له‌ 13 ساڵه‌وه‌ ده‌كرێت به‌ 16 ساڵ


په‌یام ـ 

ئاستی ته‌مه‌ن بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵیكه‌یشنی نامه‌ و په‌یوه‌ندیی whatsapp له‌ وڵاتانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ 16 ساڵ به‌رزده‌كرێته‌وه‌. 

كۆمپانیای whatsapp رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كی ئاینده‌دا ئاستی ته‌مه‌ن بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كه‌ له‌وڵاتانی ئه‌ندام له‌ یه‌كێـتیی ئه‌ورووپادا به‌رزده‌كاته‌وه‌.

به‌وپێیه‌ بڕیاره‌ whatsapp به‌رله‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی پاراستنی داتا كه‌ بڕیاره‌ 25ی ئایار له‌ ئه‌ورووپا ده‌ستبه‌ركابێت، ئاستی ته‌مه‌ن بۆ به‌كارهێنه‌رانی له‌ 13وه‌ بۆ 16 ساڵ به‌رزبكاته‌وه‌.

پێویسته‌ سه‌رجه‌م به‌رنامه‌ و پێگه‌ دیجیتاڵییه‌كان كه‌ له‌ ئه‌ورووپادا كارده‌كه‌ن، له‌دوای 25ی ئایار به‌گوێره‌ی رێكخستنی نوێ كاربكه‌ن. هه‌ر كۆمپانیایه‌كیش پابه‌ند نه‌بێت، سزاده‌درێت.


637 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2018

بابەتی زیاتر