Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی باڵای پۆلیسی پاسه‌وانیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان سه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامیان كرد


په‌یام ـ 

ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازی له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای پۆلیسی پاسه‌وانیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد.

له‌ باره‌گای ئه‌نجومه‌نی سیاسی له‌ شاری سلێمانی، ئه‌نوه‌ر سه‌نگاوی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سیاسی‌و یاسین حه‌سه‌ن ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی پێشوازییان له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای پۆلیسی پاسه‌وانیی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرد.

له‌ میانی سه‌ردانه‌كه‌دا، وه‌فدی میوان یاداشتێكیان دایه‌ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و داوایان كرد كۆمه‌ڵ له‌ ڕێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ سیاسی‌و په‌ڕله‌مانییه‌كه‌یه‌وه‌ پشتیوانی بكات له‌ لابردنی ئه‌و سته‌مه‌ی له‌ ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی پۆلیسی پاسه‌وانی كراوه‌ كه‌ ناكۆكه‌ له‌گه‌ڵ كۆتا بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم كه‌ بڕیاردرا ڕێژه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ له‌سه‌دا 30 داببه‌زێنرێت.

 له‌ به‌رانبه‌ردا، ئه‌نجومه‌نی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی به‌ڵێنی دا پشتیوانی داوا ڕه‌واكه‌یان بكات‌و هه‌موو هه‌وڵێكی سیاسی‌و په‌رله‌مانیی بۆ داواكه‌یان بخاته‌گه‌ڕ.

535 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2018

بابەتی زیاتر