Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن: كۆمه‌ڵ هیچ سه‌رپێچییه‌كی‌ له‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام نه‌داوه‌


په‌یام ـ 

په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن، له‌ ڕاپۆتێكدا ئه‌نجامی‌ چاودێریی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ له‌لایه‌ن تیمه‌كانی‌ په‌یمانگاكه‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بانگه‌شه‌دا بڵاوكرده‌وه‌ و كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامیش هیچ سه‌رپێچییه‌كی‌ له‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام نه‌داوه‌.

په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ڕایگه‌یاندووه‌ "تیمه‌كانیان له‌ شه‌وی‌ 14ی‌ مانگه‌وه‌ له‌سه‌ر ئاستی‌ مه‌یدانی‌ و له‌ ڕێگه‌ی‌ فۆڕمی‌ تایبه‌ت و پاڵپشت به‌ وێنه‌ و فیلمی‌ ڤیدیۆیی‌، ده‌ستیان به‌ چاودێریكردنی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن كردووه‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆن و پارێزگا و شاره‌وانییه‌كان".

به‌ پێی‌ ڕاپۆرته‌كه‌ "له‌ ناوه‌ندی‌ شاره‌كانی‌ سلێمانی‌ و هه‌ولێر و، ئیداره‌ی‌ ڕاپه‌ڕین و قه‌زاكانی‌ كه‌لار و كفری‌، 124 پێشێلكاریی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن لیست و قه‌واره‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌ ئه‌نجام دراون".

ڕاپۆرته‌كه‌ی‌ په‌یمانگای‌ كوردی‌ بۆ هه‌ڵبژاردن ئاشكرای‌ كردووه‌ "كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌ چوارچێوه‌ی‌ بانگه‌شه‌ی‌ هه‌ڵبژاردندا هیچ پێشێلكارییه‌كی‌ ئه‌نجام نه‌داوه‌ و، هه‌ڵمه‌تێكی‌ خاوێنی‌ به‌ڕێوه‌ بردووه‌".

له‌ 14ی‌ مانگه‌وه‌ بانگه‌شه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ده‌ستی‌ پێكردووه‌ و، بڕیاره‌ تا 11 ئایار به‌رده‌وام بێت و، هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ 12ی‌ ئایار به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

307 جار خوێندراوەتەوە
25/04/2018

بابەتی زیاتر