Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌ له‌ سلێمانییه‌؛ بڕیاره‌ ئه‌مرۆ سه‌ردانی‌ هه‌ولێریش بكات


له‌ ئێستادا حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانییەتی نه‌سر و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئێستای عێراق،  له‌ سلێمانییه‌و بڕیاره‌ ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌  بۆ به‌شداریكردن له‌ رێوڕه‌سمی ناساندنی كاندیده‌كان له‌ پارێزگای هه‌ولێر سه‌ردانی شاری هه‌ولێر ده‌كات و له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا سه‌رپه‌رشتی ئه‌و رێوڕه‌سمه‌ ده‌كات و وتاریشی به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ده‌بێت. 

له‌ لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵی توركی كاندیدی هاوپه‌یمانییەتی نه‌سر له‌ پارێزگای هه‌ولێر، هیمان ره‌مزی هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌ كه‌ نووسینگه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ ئاگادارییان كردوونه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاند "ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌گاته‌ شاری سلێمانی بۆ به‌شداریكردن له‌ ئاهه‌نگی ناساندنی كاندیده‌كانی ئه‌و پارێزگایه‌، هه‌روه‌ها سبەیش له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا ده‌بێت له‌ شاری هه‌ولێر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست و ناساندنی كاندیده‌كانی پارێزگای هه‌ولێر". 

هیمان ره‌مزی له‌ درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: "ئاهه‌نگی ناساندنی كاندیده‌كان له‌ هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا كاتژمێر 10ی سه‌ر له‌به‌یانی ده‌بێت به‌ ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ كه‌سایه‌تییه‌ سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ر و لایه‌نگرانی هاوپه‌یمانییەتی نه‌سر له‌ پارێزگای هه‌ولێر".

هاوپه‌یمانییەتی نه‌سر به‌ سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌شدارییكردووه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و له‌ پارێزگای هه‌ولێر 8 كاندید و له‌ پارێزگای سلێمانی 9 كاندید و له‌ پارێزگای دهۆكیش 5 كاندیدی هه‌یه‌.  

385 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2018

بابەتی زیاتر