Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

حەیدەر عەبادی گەیشتە هەولێر


کەمێک پێش ئێستا، سەرۆکی لیستی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێجیرڤان بارزانی پێشوازی لێکرا.

ئامانج لەم سەردانەی عەبادی، دەستپێکردنی بانگەشەی لیستەکەیەتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کە بڕیارە ١٢ی مانگی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

شەوی رابردوو، سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی گەیشتە شاری سلێمانی و بانگەشەی بۆ لیستەکەی لەو شارە دەستپێکرد.

لیستی هاوپەیمانی نەسر، نۆ بەربرێژی لە بازنەی هەولێر هەیە و بڕیار وایە لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا، کاندیدەکان بناسێنێت. 

701 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2018

بابەتی زیاتر