Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مشه‌و شه‌پۆلێكی به‌هێزی باران بارین هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌


په‌یام ـ 

لە ئەمشەوەوە بەھێزترین شەپۆلی باران بارین ناوچەکانی ھەرێم و عێراق بەگشتی دەگرێتەوە کاریگەری بەھێزی لەسەر ناوچەکانی باشوری عێراق دەبێت مەترسی دروست بوونێ لافاو ھەیە لە زۆربەی ناوچەکانی ھەرێمدا. 

ده‌زگای كه‌شناسی كوردستان له‌ راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كاریگه‌ری شه‌پۆله‌كه‌ به‌گشتی له‌ ئیداری گەرمیان و شاری کەرکوک و دەوروبەر هه‌ستی پێده‌كرێت و زۆرترین رێژەی باران لەم ناوچانەدا دەبارێت، پاشانیش رۆژھەڵاتی شاری سلێمانی و دەوروبەری بە پلەی دووەم بەھێزی شەپۆلەکە دەیگرێتەوە. 

وتوشیه‌تی ئیدارەی راپەرین بە پلەی سێیەم دەبێت كه‌ دۆخه‌كه‌ بەشێوەیەکی گشتی باران بارینی ئاسایی ده‌بێت. 

ماوەی دوو رۆژە شەپۆلێکی بەھێزی باران بارین ناوچەکانی ئەو پەری باشوری عێراقی گرتۆتەوە لە چەندین شار و شوێنێ جیاجیادا لافاو دروست بووە کەشێکی ناسەقامگیری دروست کردوە لە درەنگانی ئەمشەویش کاریگەری ئەم شەپۆلە کە لە سەرچاوەی دەریایی سورەوە پەیدا بووە روو لە ھەرێم دەکات.

ده‌زگای كه‌شناسی ئه‌وه‌شی وتووه‌: لەھەمان کاتدا نزمە پاڵەپەستۆیەک لە دەریایی ناوەراستەوە تێکەڵ بەم شەپۆلە دەبێت و پلەکانی گەرما بە چەند دەرەجەیەک دابەزین بە خۆوە دەبیێنت. 

4688 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2018

بابەتی زیاتر