Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

داوای ئازادی بۆ فه‌رهاد پیرباڵ ده‌كرێت


په‌یام ـ 

به‌شێك له‌ چالاكوان و هاورێ و خوێندكاره‌كانی نوسەر و مامۆستای زانکۆ فه‌رهاد پیرباڵ له‌رێگه‌ی یاداشتنامه‌یه‌كه‌وه‌ داوای ئازادكردنی پیرباڵ ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن ناوبراو له‌ زیندانی تاكه‌كه‌سیدا به‌ند كراوه‌. 

به‌رزان عه‌لی حه‌مه‌ نوسه‌ر و رۆژنامه‌نووس له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك رایگه‌یاندووه‌:" ئەوەی لە زیندان لەگەڵ فەرھاد پیرباڵ دەکرێت، نەچارەسەری دەرونییە و نە پاراستنیەتی، بەڵکو (تا ئەو شوێنەی کە زانیومە) ئەو پیاوە بە بێ ھیچ ھاوکارییەکی پزیشکی، فڕێدراوەتە ژووری ئینفرادییەوە و تا ئێستا نە وەک نەخۆشێک پزیشکی بینیوە و نە وەک تاوانبارێکیش محامی بینیوە!"

بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وته‌یه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و به‌جۆرێك هاوڕێ و هاوكارانی له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هاشتاگی ئازادی بۆ فه‌رهاد پیرباڵیان دروستكردووه‌ و داواش له‌ لیژنه‌ی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن به‌ هانای ئه‌و نوسه‌ره‌وه‌ بچێت. 

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كیشدا دۆستان و هاورێیانی رایانگه‌یاندووه‌:" ئێمه وه‌ك رۆژنامه‌وانان و نووسه‌رانی كورد له كوردستان و دیاسپۆرا، جگه له‌وه‌ی رای گشتیی ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و فه‌ڕه‌نسا و كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه مرۆڤدۆسته جیهانییه‌كان له دۆخی دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ئاگاد ده‌كه‌ینه‌وه، داوا له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین كه به‌ ئه‌ركی خۆی هه‌ڵبستێت و به زووترین كات دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ ئازاد بكات."

له هه‌مان كاتیشدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم و ئاسایش و ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی له هه‌ولێر به به‌رپرس له ژیان و سه‌لامه‌تیی دكتۆر فه‌رهاد ده‌زانن.

رۆژی ١١ی ئاداری رابردوو، دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ، نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ، به تۆمه‌تی ناوزڕاندنی دام و ده‌زگای حكومی و به ماده‌ی ٢٢٦ی یاسای سزادانی عێراقی له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه ده‌ستگیر كرا. 

وێنه‌ی ئه‌و نامه‌یه‌ی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌و و تێیدا فه‌رهاد پیرباڵ داوای بینینی 15 خوله‌كی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌كات. 

No automatic alt text available.

1182 جار خوێندراوەتەوە
26/04/2018

بابەتی زیاتر