Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا: فه‌ره‌نسا هێزی زیاتری ڕه‌وانه‌ی سووریا كردووه‌

په‌یام ـ

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، رایگه‌یاند، له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردوودا فه‌ره‌نسا هێزی زیاتری ره‌وانه‌ی باكووری خۆهه‌ڵاتی سووریا كردووه‌.

جێمس ماتیس له‌ به‌رده‌م كۆنگرێسی ئه‌مریكا وته‌یه‌كی‌ پێشكه‌شكرد و وتی‌ "چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ عێراقدا له‌ ناوچه‌ هاوسنوورییه‌كانی سووریا چڕكراونه‌ته‌وه‌ و ئه‌و هێزانه‌ی فه‌ره‌نساش به‌ مه‌به‌ستی پشتیوانیكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ره‌وانه‌ی سووریا كراوون".

وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا، ره‌تیكرده‌وه‌، له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا سوپای ئه‌مریكا له‌ سووریا بكشێته‌وه‌ و جه‌ختی‌ له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا سوپای ئه‌مریكا له‌ دۆڵی فورات كرده‌وه‌ی سه‌ربازی زیاتر ئه‌نجام ده‌دات.

له‌ماوه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ی‌ رابردوودا كاتێك سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا رایگه‌یاند هێزه‌كانیان له‌ سووریا ده‌كشێننه‌وه‌، ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند فه‌ره‌نسا هێزی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی‌ ره‌وانه‌ی‌ سووریا ده‌كات و شوێنی‌ هێزه‌كانی‌ ئه‌مریكا له‌و وڵاته‌ ده‌گرێته‌وه‌.


594 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2018

بابەتی زیاتر