Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا به‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ سه‌رۆكی‌ هه‌ردوو كۆریا خۆشحاڵه‌

په‌یام ـ

سه‌رۆكی‌ ئه‌مریكا خۆشحاڵی‌ خۆی‌ له‌باره‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ هه‌ردوو سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكورو باشور ده‌بڕی‌ و ڕایگه‌یاند: گه‌لی‌ ئه‌مریكا شانازی‌ ده‌كات به‌وه‌ی‌ له‌كۆریا ڕووده‌دات.

دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی‌ ئه‌مریكا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی سه‌باره‌ت به‌كۆبوونه‌وه‌ مێژوویـیه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی‌ نێوان مون جه‌ی ئین سه‌رۆكی كۆریای باشورو كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور.

تره‌مپ له‌تویتێكدا له‌تویته‌ر باسی‌ له‌كۆتاییهاتنی‌ شه‌ڕی ساردی‌ چه‌ند ساڵه‌ی‌ كۆریا كردووه‌و ڕایگه‌یاندووه‌، پێویسته‌ گه‌لی‌ ئه‌مریكا شانازی بكات به‌وه‌ی ئێستا له‌كۆریا ڕووده‌دات.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی دوای‌ ساڵێك له‌تاقیكردنه‌وه‌ موشه‌كی‌ و ناوكیه‌كانی‌ پیۆنگیانگ، ئێستا كۆبوونه‌وه‌یه‌كی مێژوویی له‌نێوان هه‌ردوو كۆریادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ده‌شڵێت "شتی باش ڕووده‌دات به‌ڵام ده‌بێت چاوه‌ڕێی‌ ڕۆژانی ئاینده‌ بكه‌ین".
وته‌كانی‌ تره‌مپ سه‌باره‌ت به‌كۆریا له‌كاتێكدایه‌ كه‌بڕیاره‌ كۆتایی مانگی‌ ئایار یان سه‌ره‌تای‌ حوزه‌یران كۆبوونه‌وه‌ی‌ لوتكه‌ی‌ ناوبراو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی‌ كۆریای‌ باكوردا به‌ڕێوه‌بچێت.


474 جار خوێندراوەتەوە
27/04/2018

بابەتی زیاتر