Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میسی په‌یامی‌ ماڵئاوایی بۆ ئینێستا نارد

په‌یام - بریار ته‌ها

لیۆنێل میسی له‌په‌یامێكدا ماڵئاوایی خۆی‌ له‌ئینێستای‌ هاوڕێی كرد كه‌نه‌یتوانی‌ له‌كۆنگره‌ی‌ رۆژنامه‌وانی‌ ماڵئاواییه‌كه‌ی‌ ئینێستادا ئاماده‌ بێت.

میسی له‌په‌یامێكیدا بۆ هاوڕێكه‌ی‌ ده‌نوسێت: ئه‌ندرێس سوپاس بۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه‌ی‌ له‌تۆپی پێدا یاریتكرد، شانازیش ده‌كه‌م كه‌هاوبه‌شت بووم له‌ماوه‌ی‌ یاریكردنتداو هه‌رگیز ئه‌و ساته‌ خۆشانه‌ش له‌یاد ناكه‌م كه‌به‌ڕێمانكرد.

هه‌روه‌ها میسی ده‌نوسێت: هیوای‌ باشترت بۆ ده‌خوازم له‌كاری‌ داهاتووت له‌ژیاندا، تۆ كه‌سێكی‌ سه‌رنج راكێش و بێوینه‌ بویت له‌نێو یاریگاو ده‌ره‌وه‌ی‌ یاریگادا، ده‌شمه‌وێت پێت بڵێم كه‌ بۆ هه‌میشه‌ تامه‌زۆرت ده‌بم.

جێی ئاماژه‌یه‌ میسی و ئینێستا بۆ ماوه‌ی‌ زیاتر له‌15 ساڵ له‌تیپی یه‌كه‌می‌ به‌رشه‌لۆنه‌ یاریانكردوه‌و چه‌ندین ده‌ستكه‌وتیشیان ده‌سته‌به‌ركردوه‌.

879 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2018

بابەتی زیاتر