Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هۆشداری له‌ ڕه‌وشی ئه‌منی‌‌و مرۆیی كه‌مپی یه‌رموك له‌ سووریا ده‌درێت

په‌یام ـ

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری ده‌دات له‌ ره‌وشی ئه‌منی‌ و مرۆیی كه‌مپی یه‌رموكی ئاواره‌كانی‌ فه‌له‌ستین له‌ سوریا‌و رایگه‌یاند: هه‌ست به‌ نیگه‌رانی ده‌كات له‌ باره‌ی پاراستنی گیانی مه‌ده‌نییه‌كان له‌ كه‌مپی یه‌رمووك له‌ دیمه‌شق پایته‌ختی سووریا.

ستێفان دوجاریك وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند: نووسینگه‌ی رێكخه‌ری كاروباری مرۆیی نیگه‌رانی خۆی له‌ باره‌ی پاراستنی گیانی ده‌یان هه‌زار مه‌ده‌نی له‌ سووریا نیشانداوه‌.
ستێفان دوجاریك ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌كان، له‌ كه‌مپی یه‌رمووك درێژه‌ی هه‌یه‌‌و هێشتا رێگه‌ی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی ژێر حكوومه‌تی سووریا بۆ شارۆچكه‌كانی یلدا، بابیلا و به‌یت سه‌حم داخراون.

وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان باسی له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ گرژی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ ناوچه‌ی یه‌رمووك كه‌ له‌ 19ی ئه‌م مانگه‌وه‌ داخراوه‌، زیاد بووه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ نۆ كه‌س كوژراون و 65ی دیكه‌ش بریندار بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ش ئاواره‌ بوون.

كه‌مپی یه‌رمووك كه‌ ده‌كه‌وێته‌ باشووری شاری دیمه‌شق تایبه‌ته‌ به‌ پانه‌به‌رانی فه‌ڵه‌ستین.

278 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2018

بابەتی زیاتر