Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیڤه‌رپووڵ له‌یاریگای‌ خۆی‌ دوو خاڵی گرنگی‌ له‌ده‌ستدا

په‌یام - بریار ته‌ها 

یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵ نه‌یتوانی‌ له‌یاریگای‌ خۆی‌ بردنه‌وه‌ به‌رانبه‌ر ستۆك سیتی‌ تۆماربكات به‌مه‌ش ركابه‌ریكردنی‌ سه‌باره‌ت به‌ به‌شداریكردنی‌ له‌چامپیۆنس لیگی‌ وه‌رزی‌ داهاتوو به‌رده‌وامی‌ هه‌یه‌.

له‌ده‌ستپێكی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 36ی خولی پریمه‌رلیگی‌ ئینگلیزی‌، یانه‌ی‌ لیڤه‌رپوڵی خاوه‌نی‌ پله‌ی‌ سێهه‌م له‌یاریگای‌ ئه‌نفیڵد میوانداری‌ له‌ ستۆك سیتی‌ كرد، له‌گێمی‌ یه‌كه‌م لیڤه‌ر چه‌ند هه‌لێكی‌ گۆڵكردنی‌ بۆ هه‌ڵكه‌وت به‌لاَم محه‌مه‌د سه‌لاح و هاوڕێكانی‌ سه‌ركه‌وتو نه‌بوون و ئه‌و یاریه‌ش به‌یه‌كسانی‌ كۆتایهات.

له‌گێمی‌ دووه‌میش لیڤه‌ر به‌ته‌واوی‌ كۆنترۆڵی یاریه‌كه‌ی‌ كرد به‌لاَم نه‌یتوانی‌ ئامانجه‌كه‌ی‌ بپێكێت و یاریه‌كه‌ش به‌یه‌كسانبونی‌ بێگۆڵ كۆتایهات.

به‌م یه‌كسانیه‌ش لیڤه‌رپوڵ به‌ئه‌نجامدانی‌ 36 یاری و به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ 72 خاڵ له‌پله‌ی‌ سێهه‌مدایه‌ و له‌گه‌ڵ هه‌ردو یانه‌ی‌ چێڵسی و تۆتنهامیش ركابه‌ری‌ گه‌یشتن به‌چامپیۆنس لیگی‌ وه‌رزی‌ داهاتوو ده‌كات.

708 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2018

بابەتی زیاتر