Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گرفت له‌ نێوان لیڤاندۆڤسكی و بایرن دروست ده‌بێت

په‌یام - بریار ته‌ها

رۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی‌ به‌بارودۆخێكی‌ خراپدا له‌گه‌ڵ بایرن میونیخ گوزه‌ر ده‌كات و هاینكسی راهێنه‌ریشی كۆبونه‌وه‌ی‌ تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه‌ كردوه‌ تائه‌وه‌ی‌ دڵسۆزانه‌تر به‌شداری‌ یاریه‌كانی‌ بایرن بكات.

سه‌رچاوه‌كانی‌ هه‌واڵ ئاشكرایانكرد كه‌له‌ماوه‌ی‌ رابردوو لیڤاندۆڤیسكی‌ وه‌ك پێویست به‌شداری‌ راهێنانه‌كان ناكات و ته‌نانه‌ت یاریزانه‌كانی‌ تیپه‌كه‌ش دركیان به‌م بارودۆخه‌ كردوه‌و راسته‌وخۆش یاریزانه‌كه‌و هاینكسی راهێنه‌ریان لێ ئاگاداركردۆته‌وه‌و دوێنێش راسته‌وخۆ هاینكس كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌تی‌ له‌گه‌ڵ لیڤا كردوه‌ تائه‌وه‌ی‌ به‌جدی‌ راهێنانه‌كان ئه‌نجام بدات و ته‌نانه‌ت بریكاری‌ كاره‌كانی‌ ئه‌و یاریزانه‌ش له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا بووه‌.

رۆژنامه‌ی‌ بێڵدی ئه‌ڵمانیش ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد كه‌هاینكس هه‌ره‌شه‌ی‌ له‌لیڤا كردووه‌ به‌وه‌ی‌ له‌یاری ریاڵ مه‌درید به‌شێوه‌ی یه‌ده‌گ پشتی‌ پێده‌به‌ستێت و یاریی به‌ڤاگنه‌ر ده‌كات ئه‌گه‌ر بارودۆخی‌ ئاسایی نه‌كاته‌وه‌.

ئه‌م ره‌فتارانه‌ی‌ لیڤاش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌و یاریزانه‌ ده‌یه‌وێت له‌گواستنه‌وه‌ی‌ هاوینه‌دا بایرن به‌جێبهێڵێت به‌لاَم كارگێری‌ یانه‌كه‌ رێگری‌ رۆیشتنی‌ ده‌كه‌ن.

1146 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2018

بابەتی زیاتر