Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

کلوپ رەخنە لە داوەری یاریەکەیان دەگرێت

په‌یام - بریار ته‌ها

یۆرگن کلوپی راهێنەری یانەی لێڤەرپووڵی ئینگلیزی رەخنەی توند لە داوەری یاریەکەیان ئاندریە مارینەر دەگرێت و پێیوایە یانەکەی لێدانێکی سزای سەد لە سەدی بۆ ئەژمار نەکردوون.

لە میانی ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەیی دوای یەکسان بوونی یانەکەی بەرانبەر ستۆک سیتی بۆی ساز کرا بوو کلوپ رەخنەی لە داوەری یاریەکەیان گرتوو وتی: تۆپ بەر دەستی بەرگریکارەکەی ستۆک سیتی کەوت، ئەژمارنەکردنی لێدانە سزاکە کارەسات بوو.

لە درێژەی قسەکانیدا راهینەرەکەی ریدز ئاماژەی بەوەکرد یانەی ستۆک سیتی چانسان هەبووە، ئەگەرنا ئەوان وەک لیڤەرپووڵ شایستەی سێ خاڵی یاریەکە بوون,لە کۆتایشدا کلوپ وتی: یانەکەم ئاستێکی باشی پێشکەش کرد.

جێی ئاماژەیە لێڤەرپووڵ بە یەکسانبوونی لەگەڵ ستۆک سیتی لەسەر یاریگای خۆی، مەترسی لەدەستدانی پلەی سێیەمی هەیە و بە کۆکردنەوەی 72 خاڵە جیاوازی چوار خاڵ لە پێش یانەی توتنهامەوە لە پلەی سێیەم دێت، بەڵام یانەی لێڤەرپووڵ 36 یاری ئەنجام داوە و یانە توتنهام تەنیا 34 یاری ئەنجامداوە.


714 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2018

بابەتی زیاتر