Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئیشبیلیە مۆنتێلای راهێنەری دوورخستەوە و كاپارۆسی له‌ شوێنی ده‌ستنیشان كرد

په‌یام - بریار ته‌ها 

یانەی ئیشبیلیەیی ئیسپانی ڤیچێنزی مۆنتێلای ئیتاڵی دوورخستەوە و راستەوخۆ لە شو‌ێنی خواکین کاپارۆسی ئیسپانی دەستنیشانکرد.

لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا کە لە پێگەی فەرمی یانەکە بڵاوکرایەوە، کارگێری یانەی ئیشبیلیە بڕیاردا مۆنتێلای راهێنەر دووربخاتەوە ئەمەش پاش ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەکە هات، چونکە لە ئێستادا یانەکە لە پلەی پێنجەمەوە بۆ پلەی حەوتەم پاشەکشەی کردووە و مەترسی ئەوە لەسەر یانەکەیە بەشداری یۆرۆپالیگیش نەکات، ئەمە لە کا‌تێکدا ئامانجی یانەکە سەرکەوتن بووە بۆ یانە پاڵەوانەکانی وەرزی داهاتوو.

جێی ئاماژەیە کارگێری یانەی ئیشبیلیە پاش نەخۆشکەوتنی ئیدواردۆ بێریزۆی ئەرجەنتینی مۆنتێلای ئیتاڵیان کردە راهێنەر.

دوابەدوای دوورخستنەوەی مۆنتێلاش کارگێری یانە ئەندەلوسیەکە خواکین کاپارۆسیان وەک راهێنەری نوێ تا کۆتایی وەرز راگەیاند.

کاپارۆسی ئیسپانی راهێنەرایەتی زۆرێک لە یانەکانی لا لیگای کردووە، لە نێویشیاندا یانەکانی ڤیاریاڵ و ئەتلەتیک بلباو و دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنا، بۆ ماوەی پێنج وەرز و لە ساڵی ٢٠٠٠ تا ٢٠٠٥ راهێنەرایەتی یانەی ئیشبیلیەشی کردووە.

860 جار خوێندراوەتەوە
28/04/2018

بابەتی زیاتر