Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هاینكس هه‌واڵه‌كان له‌باره‌ی‌ لیڤاندۆڤیسكیه‌وه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌

په‌یام - بریار ته‌ها

یۆب هاینكس ره‌تیكرده‌وه‌ هیچ ناره‌زاییه‌كی‌ به‌رامبه‌ر لیڤاندۆڤیسكی‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌كه‌ی‌ هه‌بێت و ئه‌وه‌شی راگه‌یاندنه‌كان بلاَویانكردۆته‌وه‌ به‌ناراست له‌قه‌ڵه‌می‌ ده‌دات.

له‌میانه‌ی‌ لێدوانێكیدا هاینكسی راهێنه‌ری‌ بایرن میونیخ وتی‌: لیڤاندۆڤیسكی‌ به‌شێوه‌یه‌كی‌ ئاسایی راهێنانه‌كان ئه‌نجام ده‌دات و من ته‌واو لێی رازیم، ئه‌وه‌شی راگه‌یاندن بلاَویكردۆته‌وه‌ له‌باره‌ی‌ لیڤاوه‌ ته‌نها هه‌واڵی ناراسته‌و هیچی دیكه‌.

لای‌ خۆشیه‌وه‌ سالیح حه‌میدزچی به‌ڕێوه‌به‌ری‌ وه‌رزشی بایرن میونخیش ئاشكرایكرد كه‌لیڤاندۆڤیسكی‌ ته‌نها نیگه‌رانی‌ گۆڵ تۆمارنه‌كردنیه‌تی‌ له‌یاریه‌كاندا به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی‌ نییه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ لیڤا ره‌خنه‌یه‌كی‌ زۆری‌ له‌لایه‌ن هانده‌رانی‌ بایرن میونیخه‌وه‌ لێده‌گرێت ئه‌مه‌ش به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌چوار یاری له‌سه‌ر یه‌كه‌ له‌چامپیۆنس لیگ نه‌یتوانیوه‌ گۆڵ تۆماركرد.

679 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2018

بابەتی زیاتر