Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

جونیت شاكیر یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی ریاڵ مه‌درید و بایرن میونخ به‌ڕێوه‌ ده‌بات

په‌یام - بریار ته‌ها

به‌ فه‌رمی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپی جونید شاكیری توركی  بۆ به‌ڕێوه‌بردنی یاری نێوان ریاڵ مه‌درید و بایرن میونخ له‌ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نیوه‌ی كۆتایی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا دیاری كرد.

شاكیری توركی كه‌ ئێستا زۆرینه‌ی یاریه‌ گرنگه‌كانی له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپیه‌وه‌ پێده‌سپێردرێت له‌ سانتیاگۆ به‌رنابیۆ یاری گه‌ڕانه‌وه‌ی نێون ریاڵ مه‌درید و بایرن میونخ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

شاكیر كه‌ یاری یه‌كه‌می نێوان یۆڤانتۆس و ریاڵ مه‌دریدی له‌ چاره‌كی كۆتاییدا به‌ڕێوه‌برد و دیبالای به‌ كارتی سوور كرده‌ ده‌ره‌وه‌ تا ئێستا هه‌شت یاری یانه‌ ئیسپانییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ بردوه‌ كه‌ چواریان ریاڵ براوه‌ بووه‌ و دوو یاریش یه‌كسان بووه‌ له‌گه‌ڵ دوو شكستی‌ هێناوه‌، له‌ به‌رامبه‌ردا پێنج یاری بایرن میونخی به‌ڕێوه‌بردووه‌ و له‌ سێ یاریاندا براوه‌ بووه‌ له‌گه‌ڵ دوو شكستی‌ تووش بووه‌.


816 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2018

بابەتی زیاتر