Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لیڤەرپووڵ گرێبەستی فیرمینۆی درێژکردەوە

په‌یام - بریار ته‌ها 

یانەی لێڤەرپووڵ گرێبەستی رۆبێرتۆ فیرمینۆی بەرازیلی و هێرشبەری یانەکە نوێکردەوە.

لە پێگەی تایبەت بەخۆی یانەی لێڤەرپووڵ درێژکردنەوەی گرێبەستی رۆبێرتۆ فیرمینۆی راگەیاند، ئەمە‌ش پاش ئەوەی لە کۆببوونەویەکی تایبەتدا توانیان لەگەڵ ‌هێرشبەرە بەرازیلیەکە بگەنە ڕێکەوتنی کۆتایی و دواتر فیرمینۆ واژووی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کرد.

هەرچەندە لێڤەرپووڵ لە بڵاوکراوەکەیدا ماوەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی فیرمینۆی ئاشکرا نەکرد، بەڵام میدیاکانی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوە دەکەن گرێبەستەکە تا هاوینی 2023 رێکەوتنی لەسەر کراوە، لەگەڵ بەرزکردنەوەی مووچەی ساڵانەی فێرمینۆ بۆ نۆ ملیۆن پاوەند.

جێی ئاماژەیە فیرمینۆ هاوینی 2015 لەیانەی هۆفینهامی ئەڵمانیەوە رووی لە یانەی لێڤەرپووڵ کردووە و، لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیەشدا لەم وەرزەدا بەشداری 49 یاری کردووە و 27 گۆڵی تۆمارکردووە و لە 16 گۆڵیشدا هاوکاری هاوڕێکانی کردووە.

675 جار خوێندراوەتەوە
29/04/2018

بابەتی زیاتر